بە بردنەوەی نازناوی لالیگا ڕیال مەدرید چەندی دەستدەكەوێت؟

نازناوی سی و پێنجەمینی بەدەستهێنا

بردنەوەی نازناوی خولی ئیسپانی سوودی ئابوریی گرنگی بۆ یانەی ڕیال مەدرید دەبێت كە شەوی ڕابردوو نازناوی سی و پێنجەمینی چنییەوە.

سەرەڕای سەركەوتنە گەورە وەرزشییەكە كە خۆی لە باشترینی خولەكەدا دەبینێتەوە، ڕیال مەدرید گەورەترین داهاتی لە دابەشكردنی پارەی تایبەت بە مافی گواستنەوەی تەلەفزیۆنی بەردەكەوێت.

بەپێی ڕۆژنامەی ماركا-ی ئیسپانی، ڕیال وەك پاڵەوانی خولەكە 17%ی ڕێژەی مافی گواستنەوەی تەلەفزیۆنی بەدەستدەهێنێت.

بەپێی دەستكەوتەكانی ساڵی ڕابردووی خولی ئیسپانی، ڕیال مەدرید بۆ ئەمساڵ نزیكەی 64 ملیۆن دۆلاری مافی گواستنەوەی تەلەفزیۆنی پێدەدرێت.

ڕۆژی شەممە ڕیال مەدرید نازناوی سی و پێنجەمینی خولی ئیسپانی بۆ تۆپی پێ بەدەستهێنا دوای بردنەوەی 4-0 بەرامبەر ئیسپانیۆل-ی میوانی لە چێوەی گەڕی 34-ەمینی خولەكە، بەمەش كارلۆ ئەنچیلۆتی وەك تاكە ڕاهێنەر كە توانیویەتی هەر پێنج نازناوەكەی ئەوروپا بباتەوە ناوی چووە مێژووەوە.

بەر لە چوار هەفتەی پێش كۆتایی وەرز، هیچ تیمێك ناتوانێت بگاتەوە بە یانەی شاهانە كە كۆی خاڵەكانی گەیاندووەتە 81، 18 خاڵ لە بەرشەلۆنەوە دوورە.

ڕیال نازناوەكەی بۆخۆی گەڕاندەوە، دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو لە بەرژەوەندیی ئەتلەتیكۆ مەدرید لەدەستیدا، كاتێك ساڵی 2020 بە سەرۆكایەتی زینەدین زێدان خاوەندارێتی كرد.

ڕیال مەدرید بووە یەكەم تیم نازناوەكە چوار گەڕی بەر لە كۆتایی وەرز یەكلابكاتەوە لە ساڵی 1990ەوە، ئەوكاتیش هەرخۆی ئەو دەستكەوتەی چنییەوە.

بابەتی پێشتر

لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراقدا 25 تریلیۆن دینار زیادە هەیە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share