مۆرینیۆ بۆ ڕامۆس کێبڕکێی یونایتد دەکات

بەرگریکار و کاپتنی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید، سێرجیۆ ڕامۆس لەلایەن جوزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری یانەی ڕۆماوە داواکراوە.

بەپێی زانیارییەکانی “زە سەن” یانەکانی مانچستەر سیتی و پاریس سان جێرمان بەهێزەوە هاتوونەتە ناو هاوکێشەی ڕامۆسەوە و لەهەوڵدان بەرگریکارە 35 ساڵەکە دابینبکەن، بەتایبەت یانەی مانچستەر یونایتد کە بە داواکاری سەرەکی یاریزانەکە ناودەبرێت.

ماڵپەڕی کالچیۆ میرکاتۆ دووپاتیکردووەتەوە، یانەی ڕۆما لەسەر خواستی جوزێ مۆرینیۆ هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ڕامۆس دەستپێکردووە.

مۆرینیۆ لە نێوان ساڵانی 2016 بۆ 2018 لە مانچستەر یونایتد کاریکردووە، بەهەمان شێوە سێ وەرز لە مەدرید سەرپەرشتی خودی ڕامۆسی کردووە.

سەرچاوەکە نوسیویەتی، مۆرینیۆ لە ڕێگەی پەیوەندییە تایبەتییەکانیەوە دەیەوێت ڕامۆس ئاڕاستەی ڕۆما بکات.

کاپیتانۆی پێشووی مێرەنگی بەرامبەر خواستی یانە داواکارەکان داوای بۆندی بۆ ماوەی دوو وەرز کردووە، بە موچەی هەفتانەی 200 هەزار پاوەند، بەم هۆیەوە هەندێک لە یانەکان لە هاوکێشەی کڕینی کشاونەتەوە.

بابەتی پێشتر

دۆناروما پشکنینە پزیشکییەکانی ئەنجامدا

بابەتی دواتر

یونایتد بۆ دۆرتمۆند: 75 ملیۆن ببە و دەستبەرداریبە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share