ئەتلەتیکۆ بۆ گەوهەرەکەی فیۆلا ململانێی پێنج یانە دەکات

دوسان ڤلاهۆڤیچ لەلایەن شەش یانەوە داواکراوە

یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی هەوڵەکانی بۆ کڕینی دوسان ڤلاهۆڤیچی سڕبی هێرشبەری یانەی فیۆرنتینا دەستپێکردووە و بۆ ئەم مەبەستە ململانێی پێنج یانەی دیکە دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، لە میرکاتۆی هاوینی 2021 یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید هەوڵی دابینکردنی چەند یاریزانێک دەدات لە چەند پێگەیەکی جیاواز، بەشێکی هەوڵەکانیان بۆ کڕینی هێرشبەرێکی سەرەڕم دەبێت و ئەو یاریزانەش کە دیارییان کردووە دوسان ڤلاهۆڤیچی سڕبییە.

جگە لە ئەتلەتی، یانەکانی ئارسیناڵ و تۆتنهام و ڕۆما و ئەی سی میلان و لایپزیک بەهەمان شێوە خواستیان لەسەر گواستنەوەی ڤلاهۆڤیچ نیشانداوە و پێدەچێت لە میرکاتۆی هاوینی 2021 ململانێیەکی وەرزشی و دارایی قورس لە نێوانیاندا دروستببێت.

دوسان ڤلاهۆڤیچ بە درێسی فیۆرنتیناوە ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە

ڤلاهۆڤیچ تەمەنی 21 ساڵە و لە پێگەی هێرشبەری سەرەڕم یاریدەکات، لە وەرزی 2018/2019 تاوەکو ئەم وەرزە 74 یاری بۆ فیۆرنتینا کردووە و 20 گۆڵی تۆمارکردووە و چوار گۆڵی ڕەخساندووە.

لەم وەرزەدا 30 ڕوبەڕوبوونەوەی ئەنجامداوە، تۆمارکەری 12 گۆڵ و دوو ئەسیست بووە، بۆندەکەی لە هاوینی 2023 کۆتاییدێت و ماڵپەڕی ترانسفێر مارکت نرخەکەی بە 25 ملیۆن یورۆ خەمڵاندووە.

بابەتی پێشتر

لامپارد لە دەرگای ئینگلتەراوە دەگەڕێتەوە

بابەتی دواتر

شێخی قەتەر بەرانبەر مباپێ داوای یاریزانێکی گرانبەهای ڕیاڵ مەدرید دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share