کلود ماکلیلی فه‌ره‌نسی ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، له چاوپێکه‌وتنێکدا و دوای چه‌ندین ساڵ هۆکاری ڕۆیشتنی له مه‌درید و په‌یوه‌ندیکردنی به یانه‌ی چێڵسییه‌وه ئاشکراده‌کات.
ماکیلیلی له ساڵی 2000 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه کرد، تاوه‌کو 2003 به درێسی مێره‌نگییه‌وه باشترین ئاستی پێشکه‌شکرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یه‌کێکبوو له کۆڵه‌که‌کانی پێکهاته‌ی مێره‌نگی، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراو ڕوویکرده ڕیزه‌کانی بلوزی له‌نده‌ن، له کاتێکدا یانه‌ی شاهانه له بارودۆخێکی خراپ‌دا بوو و چه‌ندین ئه‌فسانه‌ی وه‌ک دێل بۆسکی و کاپتن هیێرۆ له لێواری ماڵئاواییدابوون.
ماکیلیلی له‌م باره‌یه‌وه چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ گۆڤاری فۆر فۆر توی به‌ریتانی ئه‌نجامده‌دات و به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی پرسیاره‌کان ده‌داته‌وه:
ماڵئاوایی‌کردن له ڕیاڵ مه‌درید
کاتێک بینیم بارودۆخه‌که له مه‌درید چی لێهاتووه و کاره‌کان چۆن به‌ڕێده‌کات، به‌ڵێنم به چێڵسیدا، ئه‌گه‌ر بڕۆم له مه‌درید په‌یوه‌ندییان پێوه‌بکه‌م، به‌ڵێنێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌م پێدان، هه‌موو هه‌وڵێکیاندا بۆندم له‌گه‌ڵدا واژووبکه‌ن، ئه‌وکاته ته‌مه‌نم 30 ساڵ بوو و پاره‌یه‌کی زۆریان پێدام.
کام یانه‌ی دیکه داوایکردووه؟
په‌یوه‌ندیم به چێڵسییه‌وه کرد، چونکه بۆ یه‌که‌مجار په‌یوه‌ندییان پێوه‌کردم، دواتر چه‌ندین یانه‌ی دیکه‌ی وه‌ک ئینته‌رمیلان و مانچسته‌ر یونایتد هه‌وڵیاندا قایلم بکه‌ن، ئه‌وانیش منیان خۆشده‌ویست.
له‌گه‌ڵ چێڵسی نازناوی چامپیۆنزلیگی به‌ده‌ستنه‌هێنا
ئه‌وه ئازاری قورسی من نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌درید نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانم به‌ده‌ستهێنا، چێڵسی باشترین بوو، نازانم بۆچی نازناوه‌که‌ی به‌ده‌ستنه‌هێنا؟! یه‌که‌م یانه‌ش نییه له‌م هه‌وڵه‌دا شکستبهێنێت.
ئازاری ڕاسته‌قینه
ئێمه له چێڵسی زۆر به‌توانا بووین، ئه‌وه‌ی ئازاریدام ئه‌وه‌بوو له ماوه‌ی پێنج وه‌رزم له چێڵسی چوارجار گه‌یشتینه قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی، ساڵی 2008یش گه‌یشتینه فاینه‌ڵ و شکستمانهێنا.
بۆ ئه‌وه‌ی پێکهاته‌یه‌کی هاوشێوه بونیادبنێیت، پێویسته له‌ڕووی ڕوحییه‌وه یاریزانان نزیکبکهیتهوه که ئه‌وه‌ش کاتی ده‌وێت
کۆکردنه‌وه‌ی پێکهاته‌ی چێڵسی
ئه‌وه‌ی ئێمه کردمان زۆرێک له یانه‌کان تیایدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون، ئێستاش چه‌ندین یانه‌ش ملیاران دۆلاری بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌کارخستووه، چێڵسی زۆر به‌خێرایی پێکهاته‌ی سه‌رده‌می زێڕینی بونیادنا، له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌مان له نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان له چه‌ند ساڵێکدا چه‌ندین نازناوی ناوخۆییمان ده‌سته‌به‌رکرد.
کۆکردنه‌وه‌ی پێکهاته‌ی ڕوحی
بۆ ئه‌وه‌ی پێکهاته‌یه‌کی هاوشێوه بونیادبنێیت، پێویسته له‌ڕووی ڕوحییه‌وه یاریزانان نزیکبکهیتهوه که ئه‌وه‌ش کاتی ده‌وێت، به‌بیرم دێت له کاتی ئاماده‌کارییه‌کان بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کان یاری کۆنکهنمان ده‌کرد، ده‌حه‌واینه‌وه و گاڵتهگهپمان ده‌کرد و کاتێکی خۆش و ناوازه‌مان به پێکه‌نینه‌وه به‌ڕێده‌کرد، له‌ناوخۆی یانه که‌شێکی زۆر له‌بار دروستببوو، هیچ یانه‌یه‌ک له‌و سه‌رده‌مه‌دا حهزینهدهکرد ڕوبه‌ڕومان ببێته‌وه.