توخێل: دەستکەوتەکان لەبیرکەن، بیر لە داهاتوو بکەنەوە

تۆماس توخێل، ڕاهێنەری ئەڵمانی چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی یانەی چێڵسی ئەنجامدەدات، لە وەڵامەکانیدا ئاماژە بە ئامادەکارییەکانی هاوینی 2021 دەکات.

توخێل داوا لە یاریزانان دەکات دەستکەوتەکانی وەرزی ڕابردوو لەبیربکەن، چیتر بیر لە داهوتوو بکەنەوە کە چەندین ئاڵنگاری و تاقکردنەوەی قورس چاوەڕوانیان دەکات.

پشووەکانی هاوین چۆن بوو بەلاتەوە، کاتت هەبوو بۆ حەوانەوە؟

هاوێنێکی دوورودرێژ بوو هەستیشم پێنەکرد، لە پاریس بووم بۆئەوەی یاریدەی خێزانەکەم بدەم لە گواستنەوەی کەلوپەلی ماڵەکەمان و خوێندنگەی منداڵەکان، هەرکاتێک یاری تۆپی پێ نەبێت من پشوو وەردەگرم، لەبابەتی پشووەکاندا ئەزموونم وەرگرتووە، بەڵام ئێستا کاتی گەڕانەوە هاتووە بۆسەر یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکان.

 

ماڵگواستنەوە کاتێکی ئاسان نییە، وایە؟

هاوسەرەکەم هەموو بەرپرسیارێتییەکی خستە سەرشانی خۆی، ئێمە هەمووان بەرپرسیارێتی هەڵدەگرین و هەمان هەست و سۆزمان بۆ یەکدی هەیە.

 

هێشتا ڕوحی پاڵەوانتان تێدایە، چۆن ئامادەکاری بۆ وەرزی داهاتوو دەکەن؟

کارەکان بەباشی بەڕێدەکەن، پێویستە دەستکەوتەکانی وەرزی ڕابردوو لەبیرکەین و بیر لەداهاتوو بکەینەوە، ئەوە ئامانجی ڕاستەقینەمانە، دەمانەوێت ناسناوی دیکە بەدەستبهێنین، بێگومان ئامانجمان ئەوەیە ببینە باشترین.

 

گواستنەوەکان چۆن بەڕێدەکات، یاریزانی دیکە ماڵئاواییتان لێدەکات؟

پەیوەندیم بە مارینا و پیتەر چیکەوە کرد و گفتوگۆی نێوانمان لەسەرخۆ بوو، هاوڕابووین لەسەر گواستنەوەکان و لەپێناو بەرژەوەندی یانەکەماندا دژایەتی یەکدی ناکەین، ناتوانم بڵێم یاریزانێک دەڕوات یاخود دێت، هەموو شتێک لەکاتی خۆیدا دەردەکەوێت.

 

هەر یاریزانێک پێگەی سەرەکی بوێت دەبێت خۆی بسەلمێنێت

 

بینیمان لەکاتی ڕاهێنانەکاندا زۆر پێدەکەنیت، چێڵسی وەرزی داهاتوو وا دیارە بەهێزتر دەبێت؟

دڵخۆشم بەوەی کۆمەڵەی یاریزانان زۆر باش کاردەکەن، هەمیشە دەمەوێت لە کارەکانمدا جدی بم، بەهەمان شێوە یاریزانان و تیمەکەشم، ئەوەی دڵخۆشتری کردووم ئەو یاریزانانەمن کە گەنجن، وەرزی ڕابردوو بەشدارییان زۆر نەبوو، بەڵام ناوازەبوون.

 

هیچ یاریزانێک سەرسامی کردوویت؟ دەتوانین بزانین چ یاریزانێک وەرزی داهاتوو پێگەی مسۆگەرە؟

دوای هەفتەیەک ڕاهێنان ناتوانم بڵێم یاریزانێک جێگەی خۆی وەک یاریزانی سەرەکی کردووەتەوە، هەموو شتێک ئەگەری گۆڕانکاریی هەیە، بۆیە هەر یاریزانێک پێگەی سەرەکی بوێت دەبێت خۆی بسەلمێنێت، پێویستە باشترین ئاست پێشکەشبکات.

بابەتی پێشتر

کەیسی فێڵکردنی دارایی مان سیتی سەریهەڵدایەوە

بابەتی دواتر

مۆریبا کێشەی بۆ بەرشلۆنە و لاپۆرتا دروستکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share