هالاند: هەموو شتێک لەبارەی مانچستەر سیتی-یەوە دەزانم

ئێرلینگ هالاند، ئەستێرەی نەرویجی یانەی مانچستەر سیتی یەکەم چاوپێکەوتنی لەگەڵ هاندەرانی یانە ئینگلیزییەکە ئەنجامدا، وەڵامی چەندین پرسیاری گرنگی دایەوە.

هێرشبەرە نوێیەکەی “سیتیزنس” دووپاتی دەکاتەوە، کە بۆ بەدەستهێنانی ناسناوەکان پەیوەندیی بە پێکهاتەی گواردیۆلاوە کردووە، هەروەها ماوەیەکی دوورودرێژە چاودێریی شێوازی یاریکردنیان دەکات.

 

پەیامێک بۆ مانچستەر یونایتد

“نامەوێت ناوی ئەو یانەیە ببەم کە حەزم بە ڕووبەڕووبوونەوەیەتی، بەڵام مانچستەر یونایتدە.”

 

چامپیۆنزلیگ ئامانجی سەرەکییە

“خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا پاڵەوانیەتی دڵخوازی منە، تەنها ئەوەندە دەڵێم.”

 

مان سیتی لە یانەکانی دیکە باشترە

“مانچستەر سیتیم لە یانەکانی ئیسپانیا پێباشتر بوو، هەستم بەوە دەکرد ئێرە بۆ من باشترە، شێوازی یاریکردن و هەستەکانم و هەموو شتێکم لە سیتی-یەوە نزیک بوو.”

 

ئەوەی لە تەلەڤزیۆنەوە دەیبینیت مان سیتی دەیکات جیاوازە لە ڕاستی

 

ئەگوێرۆ ئەفسانەیە

“سێرجیۆ ئەگوێرۆ ئەفسانەیە، یەکێکە لە باشترینەکانی پریمەرلیگ و چەندین گۆڵی تۆمارکراویم بینیوە، بەتایبەت گۆڵە مێژووییەکەی بەرامبەر کوینز پارک ڕەینجەرز.”

 

شارەزای سیتی بووە

“لەو کاتەوە کە گواردیۆلا بووە بە ڕاهێنەری مان سیتی چاودێرییان دەکەم، زۆر بەباشی لە شێوازی یاریکردنیان شارەزا بووم، تەنانەت بەر لەوەی لەگەڵ گواردیۆلا قسە بکەم، زۆر شت لەبارەیانەوە دەزانم.”

 

تەلەڤزیۆن و واقیع دوو شتی جیاوازن

“ئەوەی لە تەلەڤزیۆنەوە دەیبینیت مان سیتی دەیکات جیاوازە لە ڕاستی، بەرامبەریان 25 خولەک تۆپم وەرنەگرت، وەک ئەوە وا بوو بە ئیلکای گۆندوگان بڵێم، تکایە تیکی تاکا بەسە.”

 

یاریکردن لە وڵاتێکی نوێ، یانە و خولێکی نوێ، بەڵام من ڕاهاتووم و پێشتر بەو دۆخەدا تێپەڕیوم

 

سیتی لە ئاستێکی بەرزدایە

“ئەوەی سیتی دەیکات لە ئاستێکی بەرزتردایە، چۆن مامەڵە لەگەڵ یاری دەکەن، چۆن یاری دەکەن و چۆن چانسی گۆڵ دەڕەخسێنن، دەمەوێت منیش بەشێک ببم لەو پێکهاتەیە.”

 

دەیەوێت چێژ وەربگرێت

“وەک هێرشبەرێک دەمەوێت لێرە چێژ وەربگرم، کاتێکیش چێژ وەردەگرم گۆڵ تۆمار دەکەم، پاشان پێدەکەنم، هیوادارم زۆر پێبکەنم.”

 

ئاڵنگارییەکی گەورەی لەبەردەمدایە

“ئاڵنگارییەکی گەورەم لە بەردەمدایە، یاریکردن لە وڵاتێکی نوێ، یانە و خولێکی نوێ، بەڵام من ڕاهاتووم و پێشتر بەو دۆخەدا تێپەڕیوم، بە پەرۆشم بۆ یاریکردن لەگەڵ یانە نوێیەکەم.”

 

بۆ ناسناوەکان هاتووە

“دەمەوێت لێرە ناسناوەکانی پریمەرلیگ و چامپیۆنز لیگ ببەمەوە، دەمەوێت زۆرترین ناسناو بەدەست بهێنم.”

 

 

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

بەرگری چێڵسی داماڵراوە و کریستیانۆ و کانتی بوونەتە سەرئێشە

بابەتی دواتر

ڤینیسیۆزێکی دیکە سوپرایزی نوێی ڕیاڵ مەدریدە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share