هەپەگە كوژرانی 15 سەربازی دیكەی توركیای ڕاگەیاند

ناوەندی ڕاگەیاندین و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە ناوچەكانی ئاڤاشین و زاپ 15 سەربازی دیكەی توركیا لەلایەن گەریلاوە كوژراون.

هەپەگە، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا گەریلاکانیان گورزی سەختیان لە سوپای توركیا داوە و بە تاكتیكی نوێ 15 سەربازی توركیا لە ناوچەکانی ئاڤاشین و زاپ كوژراون.

باسی لەوەشكردووە، هەر لەوماوەیەدا دووسەربازی توركیا برینداركراون و سەنگەرێكی سوپای توركیاش خاپووركراوە.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، سوپای توركیا هەر لەوماوەیەدا 17جار بۆردوومانی ناوچەكانی كردووە و چەكی كیماییشی بەكارهێناوە.

بابەتی پێشتر

پێرێز 60 ملیۆن بە گێلاسی سەر کێکەکەی ئەنچیلۆتی دەدات

بابەتی دواتر

16 ساڵ منداڵترت دەکاتەوە.. نهێنیی گەنجێتی دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share