پێرێز 60 ملیۆن بە گێلاسی سەر کێکەکەی ئەنچیلۆتی دەدات

ڕیال مەدرید لە واژۆ کردنی گرێبەستی ئەنتۆنیۆ ڕودیگێر نزیک بووەتەوە، لە هەمان کاتدا هەوڵەکانی بە ئاراستەی کیلیان مباپێ بەردەوامە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، جگە لە ڕودیگێر و مباپێ، یاریزانێکی دیکە لە هاوینی 2022دا کۆتایی بە بازاڕی گواستنەوەی ڕیاڵ مەدرید دەهێنێت و بە گێلاسی سەر کە کێکەکەی کارلۆ ئەنچیلۆتی ناودەبرێت، ئەو یاریزانەش ڕیس جەیمسی بەرگریکاری باڵی ڕاستی ئینگلتەرا و یانەی چێڵسی-یە.

گرێبەستی جەیمس لە ستامفۆرد بریج مانگی حوزەیرانی 2025 کۆتاییدێت، ڕۆژنامەی “ئەی ئێس” نووسیویەتی، ڕیاڵ مەدرید پێی وایە کە دەتوانن یاریزانە تەمەن 22 ساڵەکە بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ بکڕن، لە بەرامبەریشدا جەیمس پێشوازی لە بیرۆکەی جێهێشتنی چێڵسی کردووە.

جەیمس لەم وەرزەدا بە درێسی بلوزی لەندەنەوە شەش گۆڵی تۆمار کردووە و حەوت گۆڵی بۆ یاریزانانی دیکە ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی فراكسیۆنێك: هەرێم ڕۆژانە 650 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت

بابەتی دواتر

هەپەگە كوژرانی 15 سەربازی دیكەی توركیای ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share