سەرۆكی فراكسیۆنێك: هەرێم ڕۆژانە 650 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت

سەرۆكی فراكسیۆنی بیلادی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، “هەرێمی كوردستان ڕۆژانە 650 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت و هیچ لە داهاتەكەی نادات بە بەغداد”.

زەهرە بجاری سەرۆكی فراكسیۆنی بیلادی ڕایگەیاند، سەرباری بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی كە یاسای نەوت و گازی هەرێمی كوردستانی هەڵوەشاندەوە و یاسای بودجەی 2021 كە حكومەتی هەرێمی پابەندكردووە ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغداد بكات، كەچی حكومەتی هەرێم بەردەوامە لە هەناردەكردنی نەوت و سەرۆكایەتییەكانی هەرێمی كوردستان بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییان ڕەتكردووەتەوە.

بەپێی وتەی بجاری، ئەو نەوتەی هەرێم لە ئاوەكانی توركیاوە هەناردەی دەكات لەنێوان 430 بۆ 450 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەدایە، نەوتی هەناردەكراو بە تانكەریش بە دیاریكراوی بڕەكەی نازانرێت، بەڵام بە 200 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە دەخەمڵێندرێت و بەوەش نەوتی هەناردەكراوی هەرێمی كوردستان نزیكەی 650 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێكدا.

سەرۆك فراكسیۆنەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، سەرباری ئەو بڕە نەوتەی ڕۆژانە هەناردە دەكرێت، حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ داهاتێكی نەوت ڕادەستی حكومەتی فیدراڵی ناكات.

بابەتی پێشتر

نیوکاسڵ 0-1 لیڤەرپوڵ

بابەتی دواتر

پێرێز 60 ملیۆن بە گێلاسی سەر کێکەکەی ئەنچیلۆتی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share