ئه‌مشه‌و، شه‌ممه له یاریگای وان‌دا میترۆ پۆلیتانۆ کاتژمێر (١١:٠٠) به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان، یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریدی ئیسپانی میوانداری به‌رشلۆنه‌ی که‌ته‌لۆنی ده‌کات.
به‌رشلۆنه له ململانێکانی ئه‌م وه‌رزه 2020/2021 به کۆکردنه‌وه‌ی 11 خاڵ پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی خولی پله یه‌کی تۆپی پێی ئیسپانیای گرتووه، هه‌روه‌ها دوو یاری دواخراویشی هه‌یه، له‌به‌رانبه‌ردا ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید به کۆکردنه‌وه‌ی 17 خاڵ ده‌که‌وێته پله‌ی سێیه‌مه‌وه و به‌هه‌مان شێوه دوو یاری دواخراوی هه‌یه.
لیۆ مێسی ئه‌فسانه‌ی زیندووی یانه‌ی به‌رشلۆنه به درێژایی مێژووی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی نێوان ئه‌م دوو یانه زه‌به‌لاحه، کێشه بووه بۆ پێکهاته‌کانی سیمیۆنی.
به‌پێی داتاکانی ڕۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، پوڵگا له کۆی 37 یاری توانیویه‌تی 32 گۆڵ له‌سه‌ر یانه زهبهلاحهمهکهی مه‌درید تۆماربکات، به‌م پێیه‌ش ئه‌تله‌تی ده‌بێته دووه‌م قوربانی ئه‌فسانه ئهرجنتینیهکه له ڕیزبه‌ندی ئه‌و یانه‌نه‌ی زۆرترین گۆڵی له‌سه‌ر تۆمارکردوون.
پله‌ی یه‌که‌م بۆ یانه‌ی ئیشبیلیه‌ی ئهندولسییه، که له کۆی 38 یاری مێسی 37 گۆڵی له‌سه‌ریان تۆمارکردووه.
له‌سه‌ر ئاستی ئه‌نجامه‌کان، لیۆ به‌رانبه‌ر ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید 24 بردنه‌وه‌ی تۆمارکردووه، به‌رانبه‌ر 10 یه‌کسانبوون و ته‌نها حه‌وت دۆڕاندن، به‌م ئه‌نجام و ڕێژه‌ی تۆماری گۆڵه‌وه بووه‌ته خه‌ونی ڕه‌شی ئه‌تله‌تی و باڵاده‌ستی یانه که‌ته‌لۆنیه‌که‌ی به‌سه‌ر ڕکابه‌ره‌که‌یدا دووپاتکردووه‌ته‌وه.