مانچستەر یونایتد لەگەڵ تین هاگ-یشدا ڕاست نەبووە !

خێزانی گلایزەرس کە خاوەندارێتی تەواوی پشکەکانی یانەی مانچستەر یونایتد دەکەن، ئامادە نەبوون لە مێرکاتۆکانی 2023 و 2024 بودجەی تەواو بۆ ئێریک تین هاگ تەرخان بکەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن میدیاکانی بەریتانیاوە بڵاوکراونەتەوە، ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتد هۆشداریی داوە بە ئێریک تین هاگی ڕاهێنەر، کە لە گواستنەوەکانی ساڵانی 2023 و 2024 بودجەیان سنووردارە و ناتوانن تەواوی داواکارییەکانی بۆ گواستنەوەی یاریزانان جێبەجێبکەن، لە کاتێکدا بەڵێنیان پێداوە لە ساڵانی داهاتوودا پێکهاتەکەی بە کڕینی چەندین یاریزانی ناودار تۆکمە بکەن.

هەموو ئەوانە لە کاتێکدایە کە ئاماژە بە دەستبەرداربوونی ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە دەکرێت لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ڕەنگە بەهۆی ئەم هەڵوێستەوە جارێکی دیکە ڕێگری لە ڕۆیشتنی بکرێت بۆ یانەیەکی دیکە.

کریستیانۆ لە مێژوویدا 142 گۆڵی بۆ یونایتد کردووە، لەم وەرزەدا وەک یەدەگێک مامەڵەی لەگەڵدا کراوە.

بابەتی پێشتر

پێكنەهێنانی حكومەتی نوێ عێراق ڕووبەڕووی قەیرانی ئابوری دەكاتەوە

بابەتی دواتر

کێ شایستەی باڵۆن دۆرە؟ سادیۆ مانێ وەڵامدەداتەوە..

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share