مباپێ و خلێفی چوار مەتر دووربوون و 31ی ئاب دوا مۆڵەتە

ناسڕ خلێفی، خاوەنی یانەی پاریس سان جێرمان کۆبوونەوەی لەگەڵ کیلیان مباپێ-دا نەکردووە و یاریزانەکەش بیوربۆچوونی نەگۆڕاوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی “دایرێکتۆ گۆڵ”ی ئیسپانی، ناسڕ خلێفی سەردانی ستافی پاریس سان جێرمانی کردووە و وتارێکی کورتی داوە، وتوویەتی، “هیچ کەسێک لەسەرو دامەزراوەی یانەکەوە نییە، کێ دەیەوێت بڕوات دەرگا کراوەیە، ئێوە لە باشترین یاریگای ڕاهێنان ڕاهێنان دەکەن، هەموو شتێکتان بۆ فەراهەمکراوە و بڕیار لەدەستی ڕاهێنەردایە، هیچ بیانویەکتان نییە بۆ شکستهێنان.”

سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە بڕیاربووە خلێفی کۆبوونەوە لەگەڵ مباپێ بکات، بەڵام ئەو کۆبوونەوەیە نەکراوە، تەنانەت لە وێنەی بەکۆمەڵی پێکهاتەکەدا چوار مەتر لەیەکترەوە دووربوون.

هەموو ئەوانەش ئاماژەن بۆ چاوەڕوانی ئیدارەی پاریس تاوەکو 31ی ئاب، کە دوا مۆڵەتە بۆ نوێکردنەوەی بۆندی یاریزانەکە، ئەگەر تاوەکو ئەو کاتە هیچ پێشهاتێک ڕوونەدات، ڕەنگە مباپێ لە پێکهاتەی سەرەکی دووربخرێتەوە، یاخود بە فشاری سەرۆکی فەرەنسا و حکومەتی قەتەر ڕەوانەی یانەیەکی دیکە بکرێت.

بابەتی پێشتر

بەهۆی گەرماوە لە پارێزگایەکی عێراق پشوو راگەیەندرا

بابەتی دواتر

هەفتەی داهاتوو بەرشلۆنە جوڵەیەکی بەهێز دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share