ئەگەر هەڵبژاردەی ئیتاڵیا نەگاتە مۆندیالی 2022، ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتد گرێبەست لەگەڵ ڕۆبێرتۆ مانچینی واژوودەكەن.
مانچینی پێشتر سەرپەرشتیی یانەی مانچستەر سیتی كردووە و ناسناوی پریمەرلیگی وەرزی 2011 – 2012ی بەدەستهێناوە.
لە ئێستاشدا ڕابەرایەتیی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەكات بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی پاشكۆی پاڵاوتنەكانی مۆندیال.
بە پێی میدیاكان، ئەگەر ئیتاڵیا نەتوانێت بگاتە مۆندیال و لە قۆناغی پاشكۆدا كرایە دەرەوە، ئیدارەی مانچستەر یونایتد گرێبەست لەگەڵ مانچینی واژوودەكات، تا سەرپەرشتیی تیمی یانەكە بكات.
لە ئێستادا راڵف رانیگ-ی ئەڵمانی بۆ ماوەی شەش مانگ وەك ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد دەستنیشانكراوە و دواتر ڕاهێنەرێكی نوێ بۆ جێگەكەی دیاریدەكرێت.
بابەتی پەیوەندیدار
ڕیاڵ مەدرید کەی ناوی ڕاهێنەری نوێ ئاشکرادەکات؟
بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید هەوڵەکانیان بۆ دابینکردنی ڕاهێنەرێکی نوێ چڕکردووەتەوە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەو دۆسیەیە یەکلاییبکەنەوە. بەپێی زانیارییەکانی…
كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی پۆچتینۆی ڕاهێنەری پاریس
ئەمشەو لە خولی فەرەنسا كاتژمێر 11 یانەی پاریس سانجێرمان لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی بۆردۆ دەبێتەوە. لیۆنێل…
(ڤیدیۆ) ئۆساسۆنا لە یاریگای خۆیدا لە بلباوی بردەوە
له چێوهی یارییهکانی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا “کۆپا دێل رێ”، یانهی ئوساسۆنا له یاریگای خۆیدا بردنەوەی…
بۆچی ڕیاڵ مەدرید لە کڕینی هالاند دەترسێت؟
بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ کەیسی ئێرلینگ هالاند دەکەن، لەوە دەترسن هەمان سیناریۆکانی کڕینی ئیدین هازارد…