زانایەكی جیۆلۆجیی بەریتانی لە عێراق لە بەردەم مەترسیی لەسێدارەداندایە

بی بی سی چیرۆكی زانایەكی جیۆلۆجیی بەریتانی دەگێڕێتەوە كە بە تۆمەتی “دزینی شوێنەوار” لە عێراق زیندانیكراوە و لە بەردەم مەترسیی لەسێدارەداندایە.

جیم فیتۆن زەویناسێكی تەمەن 66 ساڵی بەریتانییە، مانگی ئازاری ڕابردوو كاتێك بە گەشتێك دێتە عێراق و سەردانی چەند ناوچەیەكی شوێنەواری دەكات، لە ناوچەی مێژوویی ئەریدۆ لە باشووری عێراق هەندێك پارچە بەردی كۆن كۆدەكاتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆیدا بیانباتەوە، لێرەوە چیرۆكە تراژیدییەكەی دەستپێدەكات.

لە كاتی گەڕانەوەدا، لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد جانتاكەی فیتۆن دەپشكنن و بە ئاشكرابوونی ئەو بەردانەی بردوونی، هێزە ئەمنییەكانی عێراق ناوبراو دەستگیردەكەن و خێزانەكەی دەڵێن، “تۆقیوین، چونكە لە عێراق سزای بردنەدەرەوەی شوێنەوار لەسێدارەدانە”.

چەندین كەسایەتیی بەریتانی داوای بەهاناوەچوونی فیتۆن دەكەن، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ئاشكرایكردووە كە پشتیوانیی ئەو هاوڵاتییەی دەكات.

بەپێی وتەی كچ و كوڕەكەی، فیتۆن ئەو پارچە بەردانەی لە چۆڵەوانیدا هەڵگرتووەتەوە و هیچ شوێنێكی دیاریكراویان نەبووە و لەژێر چاودێری و پاسەوانیدا نەبوون و نەیزانیوە بەهای مێژووییان هەیە.

بڕیارە ڕۆژی 7ی مانگی ئایاری داهاتوو، دادگاییكردنی زەویناسە بەریتانییەكە لە عێراق دەستپێبكات و خانەوادەكەی ترسیان هەیە لەوەی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا بسەپێندرێت. پارێزەرەكەشیان دەڵێت، “هەوڵێكی حكومەتی بەریتانیا و نێوەندگیریكردنی لەگەڵ حكومەتی عێراقدا، دۆخەكە دەگۆڕێت”.

زەویناسە بەریتانییەكە لە عێراق
فۆتۆن و خانەوادەكەی
بابەتی پێشتر

كۆڵبەرێكی گەنج لە سنووری نەوسوود كوژرا

بابەتی دواتر

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا پێشمەرگەیەک گیانیلەدەستدا و 12 پێشمەرگە برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وشەی ساڵی 2020 دیاریكرا

وەرگێڕی فراوانی بەریتانی تایبەت بە فەرهەنگی زمانی ئینگلیزی (كۆلینز) ئاشكرایكرد ئەو وشەیەی زۆرترین جار لە ساڵی 2020دا بەكارهێنراوە…
Total
0
Share