كۆڵبەرێكی گەنج لە سنووری نەوسوود كوژرا

كۆڵبەرێكی كورد كە داوایدەكرد وازیان لێبهێنن تا “لەسەر خوانەكانیان نانیان هەبێت” بە تەقەی هێزەكانی ئێران كوژرا.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی (سەفەر سوبحانی) خەڵکی گوندی دوریسانی پاوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

سەفەر سوبحانی خێزاندارە و باوكی دوو منداڵە.

ئەو كۆڵبەرە لە سەرەتای ئەم مانگە لە پەڕەی خۆی لە ئینستاگرام ناڕەزایەتی لەبارەی داخستنی سنوورەكان بڵاوكردبووەوە و تیایدا نوسیویەتی، “هیوادارم ئەم کێشە نانەوانەتان بەلاوەبنێن هەتا خەڵک لەسەر خوانەکانیان نانیان هەبێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆکاری هاوتانەکردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازیی هەرێم لەگەڵ عێراق ئاشکراکرا

عەزیز عەلی، بەرێوەبەری خانەنشینی سەربازیی سلێمانی رایگەیاند، لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە ئاگادارکراینەوە کە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازی بۆ مانگی…
زیاتر ببینە

پەروێزخان لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو فەرمانبەرە دەكات كە لە چاوپێكەوتنێكدا هەڵپەڕی

دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی گرتەی ڤیدیۆیی یەکێک لە فەرمانبەرەکانیان بڵاوکردەوە، بڕیاری ڵیکۆڵینەوە و سزادانی ئەو…
Total
0
Share