لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا پێشمەرگەیەک گیانیلەدەستدا و 12 پێشمەرگە برینداربوون

کەمێک پێش ئێستا لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ ــ سەنگاو نزیک فەرماندەیی پیادەی کەرکوک (مەنیلە)، ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە وەرگەڕا.

بەهۆی ڕووداوەکەوە 12 پێشمەرگە برینداربوون و پێشمەرگەیەکیش بەناوی نیزام جاسم محەمەد تەمەن 51 ساڵ گیانیلەدەستدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ، “دەستبەجێ تیمی فریاکەوتنی خێرا 122 سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە و بەهانای بریندارەکانەوە چوون، بەمەبەستی چارەسەری بەپەلە گەیەندراونەتە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ و ئیستا لەژێر چاودێریدان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی سۆران: لاشەی ورچە کوژراوەکەی باڵەکایەتی مۆمیا دەکرێت

بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، “لاشەی ئەو ورچەی لە باڵەکایەتی کوژرا مۆمیا دەکرێت”. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران لە راگەریەندراوێکدا…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: ئامادەکاری بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی سکچوون و ڕشانەوە دەکرێت

بەرپرسانی تەندروستی لە سلێمانی كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا و تیایدا ئامادەكارییەكان بۆ ڕێگریكردن لە بڵاووبوونەوەی سكچوون و ڕشانەوە تاوتوێكرا. سەباح…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەڵەبجە: ئەو کەسانەی ناویان وەک دامەزراوی گرێبەست گەڕاوەتەوە سەردانمان بکەن

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، ئەو کەسانەی ناویان وەک دامەزراوی گرێبەست گەڕاوەتەوە، رۆژی پێنجشەممە سەردانیان بکەن. بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگاداری…
Total
0
Share