كچێكی عێراقی لە بەریتانیا بە باشترین ڕۆژنامەنووسی 2022 هەڵبژێردرا

بەهۆی گێڕانەوەی چیرۆكی ئەو ژنانەی داعش ڕفاندوونی، سوئدەد ساڵحی كچە ڕۆژنامەنووسی عێراقی بە باشترین ڕۆژنامەنووسی 2022 هەڵبژێردرا.

ڕێوڕەسمی هەڵبژاردنەكە لەلایەن دامەزراوەی (The Drum Online Media Awards)ی بەریتانییەوە ڕێكخرا و خەڵاتەكە لەپای ئامادەكردنی بەرهەمی میدیایی بوو لەبارەی ژمارەیەك ژنی توركمانی شیعە مەزهەب كە داعش لە ساڵی 2014دا ڕفاندبوونی.

سوئدەد ساڵحی دوای وەرگرتنی خەڵاتەكە ڕایگەیاند، بەدەستهێنانی خەڵاتی (The Drum) وەك باشترین ڕۆژنامەنووسی نێودەوڵەتی دەستكەوتێكی گەورەیە و وتی، “هێشتا جیهان بەلایەوە گرنگە بزانێت بەهۆی جەنگ و ململانێكانەوە چی لە ناوچە لەبیركراوەكاندا ڕوودەدات”.

كچە ڕۆژنامەنووسەكە و هاوكارەكانی پێشتر كۆژان و بەسەرهاتی ژنانی دیلی دەستی داعشیان بڵاوكردبووەوە و لەو بارەیەوە سوئدەد دەڵێت، “خەڵاتەكە دەستكەوتە بۆ هەموو ئەو كەسانەی بڕوایان بە من و بەوە هەبوو كە وشە چەند بەهێزە و دەتوانێت گۆڕانكاری دروستبكات”.

سوئدەد ساڵحی
بابەتی پێشتر

باشترین میوە بۆ ڕێگرتن لە شێرپەنجە دیاریکرا

بابەتی دواتر

هۆشداری لە ڕیسككردن بە دۆسیەی نەوت و غازی هەرێمەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share