ڕاوچییەكانی ئاژەڵە دەگمەنەكان بەم شێوەیە دەسەڵاتداران فریودەدەن

ئەمە فێڵێكی ڕاوچییانی ئەو ئاژەڵانەیە كە مەترسیی لەناوچوون و نەمانیان لەسەرە، بەم شێوەیە خۆیان لە دەسەڵاتداران دەدزنەوە و فریویاندەدەن.

لە نامیبیا، چەندین جۆری ئاژەڵی دەگمەن هەن كە ژمارەیەكی زۆر كەمیان ماون و لە بەردەم مەترسیی لەناوچووندان، سەرباری ئەوەش ڕاوچییەكان بەردەوامن لە ڕاوكردنیان.

ئەو ئاژەڵانە بریتین لە كەركەدەن، فیل، شێر، مانگای كێوی و هەندێك جۆری دەگمەنی زەڕافە و سەگی كێوی كە ژمارەیەكی كەمیان ماون و مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە، بۆیە ڕاوكردنیان قەدەغەكراوە و دەسەڵاتدارانی وڵاتەكە و ڕێكخراوەكانی ژینگەپارێز و پاراستنی ئاژەڵ چاودێرییان دەكەن.

ڕاوچییەكان جۆرێك پێڵاو لەپێدەكەن كە بنەكەیان دەستكاریكردووە و سم و ناڵ و پارچە ئێسكی ئاژەڵ لە بنی پێڵاوەكانیان دەدەن بۆ ئەوەی شوێنپێكانیان ونببن و پۆلیسی دارستان و دەسەڵاتداران نەیاندۆزنەوە و نەزانن لەو ناوچەیەدا ڕاوكراوە.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت زیاتر بەرزدەبێتەوە

بابەتی دواتر

دابەزینی بەهای یۆرۆ چ سوودێكی بۆ عێراق هەیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share