سی ساڵ گەنج دەبنەوە.. زاناکان ڕێگایەک بۆ نوێکردنەوەی خانەکانی پێست دەدۆزنەوە

توێژەرانی زانکۆی کامبریدج، دەستکاریی خانەکانی پێستی چەند کەسێکیان کردووە تەمەنیان لە نێوان  38 بۆ 53 ساڵدا بووە، تاکو 30 ساڵ گەنجتریان بکەنەوە.

بەپێی گۆڤاری “eLife”، ئەم ڕێگە زانستییە بۆ داڕشتنەوەی خانەکانی پێست لەوانەی دیکە سەرکەوتووترە و زیان بە خانەکان ناگەیەنێت، بەوپێیەی ئەو چالاکیانەی لە خانە کۆنەکاندا لەناوچوون، بەم ڕێگەیە نوێدەبنەوە.

ئەنجامە سەرەتاییەکان دەریانخستووە، ئەم ڕێگەیە دەکرێت شۆڕشێک لە پزیشکیی نوێکردنەوە و زیندووکردنەوەی خانەکاندا بەرپابکات، بەتایبەتی ئەگەر بتوانرێت لە خانەکانی دیکەی ئەندامەکانی مرۆڤیشدا بەکاربهێنرێت.

پاش ئەم تاقیکردنەوەیە، خانە پیرەکان نوێبوونەتەوە و وەک ئەو خانانەیان لێهاتووە کە بە “خانەی ڕیشاڵی” ناودەبرێن و تایبەتن بە دەردانی کۆلاجین، کە جۆرە پرۆتینێکە توندی و بەهێزی جەستە دەپارێزێت و پێکهاتەکان پێکەوە وابەستەدەکات.

ئەم خانە ڕیشاڵیانە لە پێستی مرۆڤدا، لەگەڵ تێپەڕینی تەمەندا خۆبەخۆ کەمدەبنەوە، بەڵام تاقیکردنەوەکە نوێیکردوونەتەوە.

توێژینەوەکە لە پەیمانگای بابراهامی سەر بە زانکۆی کامبریدج بە بەشداریی دوکتۆرە دیلگێت جیل ئەنجامدراوە و ڕایگەیاندووە، “ئەنجامەکان هەنگاوێکی گەورەن بۆ تێگەیشتن لە داڕشتنەوەی خانەکان. ئێمە سەلماندوومانە خانەکان دەکرێت نوێببنەوە بەبێ ئەوەی ئەرکی خۆیان لەدەستبدەن، بەڵکو نوێکردنەوەکە هەندێک لە ئەرک و چالاکییە کۆنەکانی خانەکەش دەگەڕێنێتەوە”.

بابەتی پێشتر

وادەی دابەشكردنی سێیەم بەشەخۆراكی هاوڵاتییان ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

دەربازبوونێكی سەیر.. منداڵێكی تەمەن دوو ساڵ لە داڕووخانی شانۆیەك ڕزگاریبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share