ئاندرێ بۆردیۆس پزیشک و پسپۆڕی سیستمی بەرگریی جەستە ڕایگەیاندووە، هەنار ڕێگرە لە پەرەسەندنی گرێ شێرپەنجەییەکان.
پسپۆڕەکە ڕوونیکردووەتەوە، دەنکی هەنار ڕێژەیەکی بەرز لە ئاوێتەکانی فلافۆنۆید-ی تێدایە.
ئەم پێکهاتەیە هەوکردن کەمدەکاتەوە و یارمەتیدەرە بۆ قەڵاچۆکردنی خانە شێرپەنجەییەکان.
بۆردیۆس لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا گوتوویەتی، ” 100 گرام هەنار ڕێژەی لە سەدا 70ی فلافۆنۆیدی پێویست بۆ جەستەی تێدایە، واتە خواردنی 150 گرام دەنکی هەنار بەسە بۆ دابینکردنی پێویستیی ڕۆژانەی جەستە”.