مۆدێرنا: ژەمی سێیەمی ڤاکسین ناتوانێت ئۆمیکرۆن ڕابگرێت

سەرۆکی جێبەجێکردنی کۆمپانیای مۆدێرنا ئاشکرایکرد کە ژەمە تەواوکەرەکانی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا بە تێپەڕینی کات کاریگەریی دەبێت لەسەر بەرگریی جەستە لەگەڵئەوەشدا خەڵک پێویستییان بە ژەمی چوارەم دەبێت.

ستیڤان پانسێل ڕایگەیاند، ئەوانەی لە وەرزی پایزدا ژەمە تەواوکەرەکانیان وەرگرتووە بەرگریی پێویستییان لە بەرامبەر ئۆمیکرۆن دەبێت بەڵام لە پایزی داهاتوودا پێویستییان بەوە دەبێت ژەمی چوارەمی ڤاکسینەکە وەرگرن.

سەبارەت بە هۆکارەکەی دەڵێت، ژەمە تەواوکەرەکان لە ئێستادا کاریگەرن بەڵام بەتێپەڕبوونی کات کاریگەرییان کەمدەبێتەوە کەدەکرێت لەماوەی چەند مانگێکدا کاریگەریی ژەمی سێیەم نەمێنێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە پایزی ساڵی 2022دا ئەو کەسانە پێویستییان بە ژەمی دیکەی ڤاکسینەکە دەبێت، هەروەها ئەوانەی تەمەنیان زۆرە یان نەخۆشییە مەترسیدارەکانیان هەیە پێویستییان بەوەیە بەشێوەی ساڵانە ژەمی زیادەی ڤاکسین وەربگرن.

 

بابەتی پێشتر

پێنج مووشەک ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کرا

بابەتی دواتر

کۆیە.. جوتیارێک لەکاتی کارکردندا کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share