هەفتانە چەند پلاستیک دەخۆین؟

بەهۆی گەشەپێدانی پیشەسازی پلاستیکەوە لە ماوەی نیو سەدەی ڕابردوودا ڕەنگە ئیتر کەم کەس هەبن لە جیهاندا هەفتانە بڕێکی زۆر پلاستیک نەخۆن.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی چەند شارەزایەکی ژینگەیی ئەڵمانی و لە تەلەڤزیۆنی DW بڵاوکراوەتەوە، دەردەکەوێت مرۆڤ لەسەر زەویدا هەفتانە بە نزیکایی قەبارەی کارتێکی بانکی پلاستیک دەخوات یان دەچێتە لەشییەوە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکە بە سێ هۆکار پلاستیک دەچێتە لەشی مرۆڤەوە کە ئەوانیش، هەناسەدان و ئاو خواردنەوە و خواردنی گیاندارە دەریاییەکانە.

لە ئێستا ٤٠٠ ملیۆن تۆن لە ساڵێکدا پلاستیک لە جیهاندا بەرهەم دەهێنرێت، بەپێی هۆشداری لێکۆڵینەوەکە ئەگەر خۆڵ و خاشاک بەباشی ئیدارە نەدرێت و جیها نەکرێتەوە، هەروەها لەسەر بەرهەمهێنانی زیاتری ئەم مادەیە بەردەوامبین ئەوا مردن بەهۆی پلاستیکەوە ڕەنگە ببێتە دیاردەیەکی بەربڵاو.

ئێستا پلاستیک گەیشتووەتە هەموو شوێنێکی جیهان، لە بەرگە هەوادا گەردیلەکانی پلاستیک هەن و تەنانەت لە قوڵترین ئاوەکانی جەمسەری باکوری زەویدا گەردیلەکانی پلاستیک دۆزراوەتەوە.

بڵاوەکردنی گەردەکانی پلاستیک لە هەوادا و لە باران و بەفردا، یەکێکە لە مەترسییەکان ڕوبەڕوی مرۆڤ و زەوی بووەتەوە، چونکە ئێستا لەو چوارچێوەیەدا نەماوە، سنورێک بۆ کۆکردنەوەی پلاستیک دابنرێت لە شوێنێکی زەویدا، بەڵکو پلاستیک ئێستا بەشێکە لە ئاو و هەوا.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ هەولێر دەبێتە خاوەنی پارێزگارێکی نوێ

بابەتی دواتر

نرخی نەوت 60 دۆلاری تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share