لقێکی نوێی ئۆمیکرۆن زانایانی نیگەران کردووە

لە گۆڕانکارییە بەردەوامەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەتایبەتیش دەرکەوتنی گۆڕاوی ‏ئۆمیکرۆن، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا بەشێوەیەکی زۆر بەرزبووەتەوە و ‏لەئێستادا گۆڕاوێکی نوێ، کە بنەڕەتەکەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆنە، بەناوی ‏BA.2‎‏ لەژێر ‏چاودێریی زانایانی پزیشکیدایە. ‏

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی دەرکەوتنی گۆڕاوێکەوە کە بنەڕەتەکەی ‏ئۆمیکرۆنە دەڵێت، زاراوەی ئۆمیکرۆن ناوێکی گشتگیرە و دەکرێت زنجیرەی دیکەی لێوە ‏سەرهەڵبدات. ‏

تەندروستیی جیهانی ئاماژەی بەوەکردووە، گۆڕاوە لاوەکییەکەی ئۆمیکرۆن بەناوی ‏BA.2‎، هەمووانی تووشی سەرسووڕمان کردووە، بەتایبەت لە هیندستان و دانیمارک. ‏

لەئێستادا زانایانی جیهان چاودێریی گۆڕاوە لاوەکییەکە دەکەن تاوەکو سیفاتەکانی و توانای ‏بڵاوبوونەوەی و بکوژیی گۆڕاوەکە بزانن، لەکاتێکدا پێشبینی دەکەن جیاوازییەکی ئەوتۆی ‏لەگەڵ ئۆمیکرۆندا، کە گۆراوە بنەڕەتەکەیەتی، نەبێت. ‏

پێشتر ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداریدا لەوەی کۆرۆنا کۆتایی نەهاتووە، ‏ئەوەشی کە مەترسیدارە ئەوەیە ئۆمیکرۆن لەگەڵ بڵاوبوونەوەی زۆریدا، ئەو بۆچوونەی ‏دروستکردووە کە مەترسیدار و بکوژ نییە.‏

بابەتی پێشتر

لە مانگێكدا 75 پێشێلكاریی مافەكانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان تۆماركراون

بابەتی دواتر

یەکەم کاروانی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا گەیشتە ئۆکرانیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share