گەورە كۆمپانیایەكی نەوت هەرێمی كوردستانی جێهێشت

گەورە كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل كە وەبەرهێنانی لە كێڵگەیەكی سنووری پیرمام لە هەولێر دەكرد، كۆتایی بە كارەكانی هێنا و هەرێمی كوردستانی جێهێشت.

كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل-ی ئەمریكی پێشتر لە هەریەك لە كێڵگەیەكی سنووری قەرەهەنجیر-ی سنووری كەركوك و پیرمام لە هەولێر دەكرد، لەماوەی ڕابردوودا كارەكانی لە كێڵگەی قەرەهەنجیر ڕاگرت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا كاركردنی لە كێڵگەی دووەم ڕاگرت.

وریا حسێن، سەرۆكی ڕێكخراوی دۆر بۆ زانیاریی نەوتی لە كوردستان بڵاویكردەوە، كۆمپانیاكە بۆ هەتاهەتایە هەرێمی كوردستانی بەجێهێشتووە.

ڕوونیشیكردووەتەوە، دوو هۆكار لەبەردەم كشانەوەی ئیكسۆن مۆبیل-دان، یەكەمیان بێئومێدبوونی لە وەبەرهێنان لە كوردستان، دووەمیش كێشەی یاسایی بوونی دۆسیەی نەوتی هەرێم.

بابەتی پێشتر

سواڵكەری بەردەم مزگەوتێك بە 30 هەزار دۆلارەوە دەستگیركرا

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی کانونی دووەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، بەراورد بە دوایین نرخی دوێنێ،…
زیاتر ببینە

بەهای نەوتی خاو دابەزی

بەهای نەوتی خاو لە جیهاندا دابەزی بەهۆی ئەوەی، گومان دەكرێت ڕێوشوێنە نوێیەكانی چین بەهۆی پەتای كۆرۆناوە خواست لەسەر…
Total
0
Share