سواڵكەری بەردەم مزگەوتێك بە 30 هەزار دۆلارەوە دەستگیركرا

لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی سعودیەوە 110 هەزار ڕیال (نزیكەی 30 هەزار دۆلاری ئەمریكی) لە گیرفانی سواڵكەری بەردەم یەكێك لە مزگەوتەكانی پارێزگای جەددە دۆزرایەوە.

ئاسایشی گشتیی سعودیە لە تویتەر بڵاویكردەوە، سواڵكەرەكە بە ڕەگەز یەمەنی-یە و ڕەوانەی دادگا كراوە بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەری.

لە كانونی دووەمی ڕابردووەوە لەو وڵاتە سزا بۆ ئەو كەسانە دیاریكراوە كە خۆیان وەك هەژار نیشاندەدەن و سواڵ دەكەن.

بەپێی “سیستمی ڕیشەكێشكردنی سواڵكردن” لە سعودیە هەر كەسێك خۆی وەك هەژار نیشان بدات و هەوڵ بۆ كۆكردنەوەی پارە بەو شێوەیە بدات بە بەندكردن بۆ ماوەیەك كە زیاتر نەبێت لە شەش مانگ، یان سزای دارایی زیاتر نەبێت لە 50 هەزار ڕیال، یان هەردووكیان سزادەدرێت.

كەسانی غەیرە سعودی دوای تەواوبوونی ماوەی سزاكە لە وڵاتەكە دووردەخرێنەوە و ڕێگەی گەڕانەوەیان پێنادرێت، جگەلە سەردانكردنەوە بۆ مەبەستی ئەنجامدانی حەج یان عەمرە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share