ئەمڕۆ چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن

ئەمڕۆ لە خول و پاڵەوانێتییە جیاوازەكاندا چەند یارییەكی گرنگ و بەهێز بەڕێوەدەچن.

لەخولی ئینگلتەرا هەردوو یانەكەی پێشەنگ لە دوو تاقیكردنەوەی قورسدا دەبن.

لیڤەرپوڵ كاتژمێر 2:30 ڕووبەڕووی نیوكاسڵ دەبێتەوە كە ئەمەی دووەمیان چوار یارییە لەسەر یەك بردنەوە بەدەستدەهێنێت.

لیڤەرپوڵ دووەمە و نیوكاسڵیش نۆیەمە.

لە كاتژمێر 7:30 خولەكیشدا یانەی مانچستەر سیتی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی لیدز یونایتد یاریی دەكات.

كە لە شەش یاریی ڕابردوودا دوو یاریی پێدۆڕاندووە و دوو یاریش یەكسان بووە لەگەڵیدا.

لە ئیسپانیا كاتژمێر 5:15 خولەك ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئیسپانیۆل دەكات.

ڕیاڵ مەدرید لە چوار یاریدا یەك خاڵی پێویستە بۆ ئەوەی ناسناوی خولی ئیسپانیا مسۆگەربكات.

لە ئیتاڵیاش تا ڕادەیەك ناپۆلی بێ هیوا بوە لە ڕكابەری كردنی خولەكە و لە یاریگای خۆی كاتژمێر 4 میوانداری ساسولۆ دەكات.

لە ئەڵمانیاش بایرنی پاڵەوانی ئەمساڵ دەبێتە میوانی ماینز و دۆرتمۆندیش ڕووبەڕووی بوخۆم دەبێتەوە.

خولی ئینگلتەرا

نیوكاسڵ – لیڤەرپوڵ 2:30

لیدز یونایتد – مانچستەر سیتی 7:30

خولی ئیسپانیا

ڕیاڵ مەدرید – ئیسپانیۆل 5:15

ئەتلەتیك بلباو – ئەتلەتیكۆمەدرید 10:00

خولی ئیتاڵیا

ناپۆلی – ساسولۆ 4:00

خولی ئەڵمانیا

ماینز – بایرن میونشن 4:30

بروسیا دۆرتمۆند – بوخۆم 4:30

بابەتی پێشتر

گەورە كۆمپانیایەكی نەوت هەرێمی كوردستانی جێهێشت

بابەتی دواتر

لە 2021ــەوە زیاتر لە سێ هەزار كۆچبەر خنكاون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی ڕاهێنەری پاریسی سەرسام کردووە

لیۆنێل مێسی ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتین، لە ڕاهێنانە ئامادەکارییەکانی سەرەتای وەرزدا کریستۆف گالیتیێی ڕاهێنەری پاریس سان جێرمانی سەرسام کردووە.…
زیاتر ببینە

مێسی مێژووی مەیامی گۆڕی

بۆ یەکەم جار لە مێژوویاندا، یانەى ئینتەرمەیامی بە ڕابەرایەتی مێسی گەیشتە یاریی کۆتایی لیگا کەپ. ئینتەرمەیامی چوار بە…
Total
0
Share