ئیلیۆن مەسک لە یەک رۆژدا 33 ملیار دۆلار قازانجی کرد

ئیلیۆن مەسک ملیاردێری ئەمریکی و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا، بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای پشکی کۆمپانیاکەی لە رۆژێکدا 33 ملیار دۆلار چووە سەر سامانەکەی.

بەپێی ئەو داتایانەی ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردووەتەوە، لە مامەڵەکانی رۆژی هەینیدا، بەهای پشکەکانی کۆمپانیای تێسلا بە رێژەی 21.92% بەرزبوونەوە کە دەکاتە 260.48 دۆلار.

بەرزبوونەوەی پشکەکانی کۆمپانیاکە لەدوای ئەوەدێت کە کۆمپانیاکە ئاشکرایکرد، لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ داهاتیان 2.17 ملیار دۆلار بووە واتە رێژەی 17% لەسەر ئاستی ساڵانە زیادیکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاتژمێر چەندە لەسەر ڕووی مانگ؟.. هەوڵە زانستییەکان بۆ دیاریکردنی کات لەسەر ئەو هەسارەیە

بەو پێیەی چالاکییەکانی چوونە سەرمانگ زیادیانکردووە و پێشبینی دەکرێت زیاتریش بن، ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپا دەیەوێت پێوەرێکی کاتی…
Total
0
Share