ترەمپ پلانە ئابورییەکەی کۆنگرێسی ڕەتکردەوە و بە ‘شەرمەزاری’ ناویبرد

دۆناڵد ترەمپ، پلانی ئابوری کۆنگرێسی بە بڕی 900 ملیار دۆلار ڕەتکردەوە و بە شەرمەزاری ناویبرد، سەرۆکی ئەمریکا داوایکرد گۆڕانکاری لە پلانەکەدا بکرێت.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە دۆناڵد ترەمپ وتی، “داوا لە کۆنگرێس دەکەم گۆڕانکاری لەو پلانەدا بکەن و ئەو بڕە پارەیەی وەک پاڵپشتیی ڕاستەوخۆ دەدرێت بە هاوڵاتییانی ئەمریکا لە 600 دۆلارەوە بۆ 2000 یان 4000 هەزار دۆلار بۆ هاوسەرەکان بگۆڕدرێت.

هەروەها داوا لە کۆنگرێس دەکات ئەو بڕگانەی خەرجیی زیادە و ناپێویستن لایببەن لە پلانەکەیاندا و پرۆژەیەکی گونجاو  ڕەوانە بکەن، یان ئیدارەی داهاتووی ئەمریکا پرۆژەیەکی گونجاوی پاڵپشتی پێشکەش بکات.

بەر لە لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، هەموو ئاماژەکان بەو جۆرەبوون کە لەگەڵ گەیشتنی پرۆژەکە بە نوسینگەی سەرۆک پرۆژەی پاڵپشتیکردنی COVID-19 واژوو دەکات، لێدوانە دژەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ پرۆژەکە نیشانیدا کە دەتوانێت مافی ڤیتۆ کردنی پرۆژە یاساکان بەکاربهێنێت.

لەلایەکی دیکەوە نانسی پێلۆسی سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا ڕایگەیاند، کۆمارییەکان تێپەڕاندنی پرۆژەکەیان ڕەتکردەوە کە پەیوەستە بە پاڵپشتیکردنی ڕاستەوخۆی خەڵک.

ڕۆژی دووشەمەی ڕابردوو کۆنگرێسی ئەمریکا پلانی پاڵپشتیی دارایی بەبڕی 900 ملیار دۆلار بۆ پاڵپشتیکردنی هاوڵاتییان و کۆمپانیاکان کە زەرەرمەندی پلانی ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا بوون پەسەند کرد.

بابەتی پێشتر

فەڕەنسا.. بەهۆی تەقەكردنەوە سێ پۆلیس كوژران

بابەتی دواتر

شۆكۆلاتەیەك پاش 120 ساڵ دۆزراوەتەوە و گونجاویشە بۆ خواردن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share