قائانی بەڵێنی “ڕزگاركردنی فەڵەستین” بە خامنەیی دەدات

ئیسماعیل قائانی

ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بەڵێندەدات فەڵەستین ڕزگاربكەن و دەڵێت، هێزەكانی بەرگری ویستیان لە خومەینییەوە وەرگرتووە.

ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ هەینی بەبۆنەی “ڕۆژی قودس”ـەوە وتەیەكی پێشكەشكرد و ڕایگەیاند، “هێزەكانی بەرگری بە توانای كەم و سنووردارەوە ڕووبەڕووی ئیسرائیل بوونەتەوە، بەڵام پشتئەستوورن بە هێزی باوەڕۆ و ئەو ویستەی ڕابەر خومەینی بۆی دیاریكردوون”.

قائانی لە وتەكەیدا بەڵێنی بە عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دا “فەڵەستین ڕزگاربكەن” و وتی، “ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی ڕۆژی قودسەوە، ڕێگەخۆشكەرە بۆ ڕزگاركردنی فەڵەستین”.

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، ڕووی وتەكانی لە كاربەدەستانی ئیسرائیل كرد و ڕایگەیاند، “دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێرانیمان ناردە ئاسمانی فەڵەستین، ئێوە 41 فڕۆكەی شەڕكەر و چاودێرییتان فڕاند بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان، بۆچی درۆدەكەن؟!، ئێوە ناتانەوێ ڕاستییەكان ئاشكراببن”.

بابەتی پێشتر

بەم ڕێنماییانە لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا تەندروستیی چاوت بپارێزە

بابەتی دواتر

وەزارەتی پێشمەرگە ڕەتیدەكاتەوە جیاكاری لەنێوان شەهیداندا بكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share