بەم ڕێنماییانە لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا تەندروستیی چاوت بپارێزە

لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا چەندین گۆڕانکاری بەسەر جەستەدا دێن و سەختترینیشیان ڕەنگە پاشەکشەی توانای بینین و تەندروستیی چاو بن، چونکە لەگەڵ تێپەرینی تەمەندا بینین کزدەبێت و چاو وشکدەبێتەوە و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی بینایی زیاد دەکات.

بۆیە پێویستە ئەو خۆراکانە بخەیتە سیستمی خواردنتەوە کە تەندروستن و بەسوودن بۆ بینایی و چاو.

لەپاڵ خواردندا، دەکرێت پشت بە تەواوکەرە خۆراکییەکان (سەپڵیمێنت) ببەستیت.

لەمبارەیەوە جانێت کۆڵمان پسپۆری خۆراک ڕایگەیاندووە، یەکێک لە باشترین تەواوکارە خۆراکییەکان بۆ چاو، بریتییە لە ئۆمیگا 3.

ئۆمیگا 3 یارمەتیدەرێکی سەرەکییە بۆ ڕێگری لە وشکبوونەوەی چاو.

ئەم وشکبوونەوەیە ڕوودەدات کاتێک چاوەکان ناتوانن بەشی پێویست فرمێسک دەربدەن بۆ شێدارڕاگرتنی چاو، ئەم کێشەیەش زیاتر لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا سەرهەڵدەدات.

بۆ ڕێگریکردن لەمە، دەکرێت ئۆمیگا 3 لە شێوەی کەپسولدا وەربگیرێت، یاخود لەڕێی هەندێک خۆراکەوە کە هەڵگری ئەو ماددەیەن، وەک ماسیی ماکارێل و سەردین و سەلەموون و ڕەنجە، هەروەها تۆوی کەتان و گوێز کە دەوڵەمەندن بەم ماددە خۆراکییە.

لەگەڵ ئۆمیگا 3دا، “ڤیتامین c”یش پێکهاتەیەکی گرنگە و دەکرێت لە پرتەقاڵ و بیبەر، یان لەڕێی تەواوکارە خۆراکییەکانەوە وەریبگریت.

بابەتی پێشتر

لە کێبڕکێی ئایفۆندا.. گووگڵ چەند تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ ئاندرۆید زیاددەکات

بابەتی دواتر

قائانی بەڵێنی "ڕزگاركردنی فەڵەستین" بە خامنەیی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share