فەرەنسا: پێویستە ئێران ماددە ئەتۆمییە نهێنییەكانی ئاشکرابکات

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا داوا لە ئێران دەکات وردەکاریی تەواو لەبارەی ئەو ماددە ئەتۆمییە نهێنییانەی هەیەتی بخاتەبەردەست ئاژانسی نێودەڵەتیی وزەی ئەتۆم.

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی وزەی ئەتۆم ڕاپۆرتێك سەبارەت بە هاوکاریی ئێران بە ئاژانسەکە پێشکەشدەکات، فەرەنسا داوادەکات تاران بەبێ دواکەوتن هاوکاریی ئاژانسەکە بکات.

هەریەکە لە فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا لە مانگی ڕابردوودا دوای راپۆرتەکەی ئاژانسی وزەی ئەتۆم، نیگەرانیی خۆیان دەربڕی لە گەیشتنی ئێران بۆیەکەمجار بە ڕێژەی 20%ی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم و زیادکردنی تا ئاستی 60%.

بەپێی میدیای فەرمیی ئێران، یەکشەممەی ڕابردوو سەرۆک کۆماری ئێران، بەڕێوەبەری وزەی ناوکیی وڵاتەکەی کە یەکێک بوو لە دیارترین زانایانی ئەتۆمیی ئێران، گۆڕی بە کەسێک کە شارەزایی و ئەزمونێکی ئەوتۆی نییە لە وزەی ئەتۆمیدا.

ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران شەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند، ئێران ئامادەیە بەردەوامی بە گفتوگۆکان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ وڵاتانی خۆرئاوادا بدات، بەڵام لەژێر فشاری خۆرئاوادا نابن، ئێران هەوڵدەدات بۆ هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکا لەسەری.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد هۆشدارییەكی بەپەلەی بڵاوكردەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد ڕایگەیاند، بەهۆی ئەگەری ئاڵۆزبوونی دۆخی ئێستای ناوچەكە داوا لە هاوڵاتیانی دەكات ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێبهێڵن…
زیاتر ببینە

وزەی ئەتۆمیی ئێران: بەڵێن دەدەین کارێک نەکەین لەگەڵ بڕیارە نێودەوڵەتییەکان یەکنەگرێتەوە

محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بەڵێندەدات کارێک نەکەن کە لەگەڵ بڕیارە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی…
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی هاوکاری وڵاتەکەی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکات

ڕۆژنامەی تاگەسشپیگل-ی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، لە ساڵی ڕابروودا ئەڵمانیا ملیۆنان یۆرۆ هاوکاری ڕۆژئاوای کوردستانی کردووە. بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەکە کە…
Total
0
Share