فراكسیۆنی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕاگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

فراكسیۆنی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، “هیچ گفتوگۆ و دانوستاندنێكمان بۆ پێكهێنانی حكومەت لەگەڵ چێوەی هەماهەنگیی شیعەكاندا نەكردووە”.

فراكسیۆنی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە وئاماژەی بەوەكردووە ،”هەڵویستی ئێمە لەبارەی پێكهێنانی كابینەی حكومەتی زۆرینەوە نەگۆڕدراوە و سوورین لەسەر هەڵویستەكەی پێشترمان”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، فراكسیۆنی سەدر هیچ گفتوگۆ و دانوستاندنێكی بۆ پێكهێنانی حكومەت لەگەڵ چێوەی هەماهەنگیی شیعەكاندا ئەنجامنەداوە.

بابەتی پێشتر

چەند ڕێنماییەک تاکو لەسەر کارەکەت متمانەت بەخۆت زیاتربێت

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد شیاع سودانی دەگاتە میسر

ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ دووەمین جار لەدوای وەرگرتنی پۆستەکەی دەگاتە قاهیرەی پایتەختی میسر. میدیا…
Total
0
Share