نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهاندا بە بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.

بەهۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین دوێنێ پێنجشەممە، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازارەكانی جیهاندا بە خوار 108 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازارەكانی جیهان بە 108 دۆلار و پێنج سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت و نەوتی خاوی تەكساس بە 106 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە جیهان و گۆڕانكاری لە نرخەكەی پەیوەندی بە جەنگی ئۆكرانیا و سەپاندنی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ڕوسیاوە هەیە.

بابەتی پێشتر

فراكسیۆنی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕاگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

نزیكەی پێنج ملیار دینار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كەمئاوی لە هەولێر خەرجدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share