گەورەترین ئاژەڵی هەسارەکە بووە.. شوێنەواری گیاندارێکی نەناسراو دەدۆزرێتەوە

زاناکان پاشماوەی گیانەوەرێکی زەبەلاحی ئاوییان دۆزیوەتەوە لەسەر چیاکانی ئالپ لە سویسرا و ڕەنگە گەورەترین زیندەوەربووبێت لەسەر ڕووی زەوی.

بەپێی پێگەی “ئینتەرناشیۆناڵ بیزنس تایمز”، زاناکان پاشماوەی زیندەوەرێکی دەریاییان دۆزیوەتەوە بەناوی “ئیکتیۆسۆر”، لە بەرزایی 2700 مەتر بەسەر چیاکانی سویسراوە.

ئیکتیۆسۆرەکان ئاژەڵانێکی زەبەلاحی خشۆکی ئاویین و لە چاخی ناوەنددا هەبوون، لەناو ئاودا ژیاون، 90 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر قڕبوون و چیدی نەماون.

ئەم ئاژەڵانە لە نەهەنگی شین گەورەتر بوون.

زاناکان بەشێکیان لە ددانی ئیکتیۆسۆرێک دۆزیوەتەوە کە گەورەترین ددانە تا ئێستا بە زیندەوەرانەوە بینرابێت، بۆیە ئەم ئاژەڵە گەورەترین جۆری گیانەوەرانە تا ئێستا دۆزرابێتەوە.

پێشتر لە میانی گەڕان و توێژینەوەیەکدا شوێنەواری ئیکتیۆسۆرێک دۆزراوەتەوە درێژییەکەی نزیکی 50 پێ بووە، ئەمەش دەیکاتە یەکێک لە گەورەترین زیندەوەران.

ئەم جۆرە ئاژەڵانە ڕاوی گیاندارانی دیکەیان کردووە و سەرباری قەبارەی زەبەلاحیان، توانیویانە بە خێرایی 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا مەلە بکەن.

بابەتی پێشتر

لە بەرژەوەندیی كەسوكاری شەهیدان بڕیاردرا

بابەتی دواتر

کەناڵی سەرۆکی حکومەت سووکایەتی بە خەڵکی سلێمانی دەکات و هاوڵاتییان بە "كۆمێنتی هێلكە" وەڵامی دەدەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share