“پاشای جگەر”.. زۆربەی پزیشک و پسپۆڕەکانی خۆراکی سەرسامکردووە

برایان جۆنسۆن ناوسراو بە “پاشای جگەر” پسپۆڕ و پزیشکەکانی سەرسامکردووە بەوەی بە خواردنی گۆشتی کاڵ دەژی و پاڵەوانی لەشجوانییە، چەندین کاری ئەستەم و نەکردە لەو ڤیدیۆیانەدا ئەنجامدەدات کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویاندەکاتەوە.

ڕۆژانە نزیکی کیلۆیەک جگەر بە کاڵی دەخوات، نازناوەکەشی لەم کارەیەوە هاتووە.

برایان جۆنسۆن-ی 45 ساڵ لەناو هەوادارانیدا بە “پاشای جگەر” ناسراوە، پاڵەوانی وەرزش و لەشجوانییە و تەنیا گۆشتی کاڵ دەخوات.

ئەو لە ڤیدیۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیدا خەڵکانێکی زۆری سەرسامکردووە، کاتێک بە ددان کێشی قورس ڕادەکێشێت، کاری قورس و وەزشی سەخت دەکات و پەیامی بۆ جەماوەرەکەی ئەوەیە، ژیانی نوێ مرۆڤەکانی ناسککردووەتەوە و پێویستە بگەڕێنەوە بۆ ژیانی ڕەسەنی خۆیان، واتە وەک پێشینان گۆشتی کاڵ بخۆن و جەستەیان بخەنە ژێر باری جموجووڵ و ڕەنجە قورسەکانی ژیانی ڕۆژانەوە.

لەڕێی بانگەشەکردن بۆ ئەم شێوازی ژیانەوە، هەروەها لەڕێی ماسوولکەکانیەوە و خواردنی چەندان کیلۆ گۆشت بەکاڵی لەبەردەم کامێرادا، پاشای جگەر لە ئێستادا خاوەنی مارکەی تایبەتی تەواوکەرە خۆراکییەکان و کۆمپانیای خۆیەتی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە دزەپێکراوەکانی ڕۆژی هاوسەرگیریی کچەکەی ترەمپ لەگەڵ ماڵی زاوا عەرەبەکەدا بڵاودەبێتەوە

ئامادەکارییەکان بۆ ڕۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی تیڤانی ترەمپ کچەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە هاوینەهەوارەکەی باوکی لە فلۆریدا…
Total
0
Share