دەتەوێت لە چەند خولەكێكدا میزاجت باشبكەیت؟ یەكێك لەم 9 خواردەمەنییە بخۆ

چەند خۆراكێك هەن پارێزگاری لە مێشك و جەستەت دەكەن و لە باشترین دۆخدا دەیانهێڵنەوە

چەندین خۆراكی تەندروست هەن كە دەكرێت بیانخەیتە سیستمی خۆراكتەوە و دەبنەهۆی پارێزگاری لە مێشك و جەستەت لە باشترین دۆخدا.

هەموومان بە هەندێك ڕۆژدا تێپەڕدەبین كە میزاجێكی خراپمان هەیە، ئەمەش كاریگەری لەسەر لایەنەكانی دیكەی ژیانی ڕۆژانە لە ماڵ و سەركار و نێو هاوڕێیان دروستدەكات، بەڵام ئایا دەزانیت ژمارەیەك خۆراكی جۆراوجۆر هەن كە دەكرێت بۆسەر سیستمی خۆراكتی زیادبكەیت و واتلێدەكەن هەست بە باشبوونی میزاج بكەیت لەماوەی چەند خولەكێكی دیاریكراودا.

بەپێی سایتی (healthline)ی تایبەتمەند بە كاروباری تەندروستی، چەند خۆراكێك هەن پارێزگاری لە مێشك و جەستەت دەكەن و لە باشترین دۆخدا دەیانهێڵنەوە، لەوانە:

1- پڕۆتینی بێچەوری
پڕۆتینی بێچەوری ترشە ئەمینی (تریبتۆڤان)ی تیادایە، ئەم ماددەیە هانی جەستەت دەدات سیرۆتونین دەربدات، ئەمەش حاڵەتێكی هاوكارە بۆ مێشك لە باشكردنی دۆخی میزاجت و دژایەتیی بێزاری و پارێزگاری لە یادەوەرییەكی بەهێز.

2- شیرەمەنی
شیرەمەنی و بەرهەمە هاوشێوەكانی بە سەرچاوەی سەرەكیی پرۆبایۆتیك دادەنرێن، بەشێوەیەكی گشتی شیرەمەنی دەبەسترێتەوە بە تەندروستیی كۆئەندامی هەرسەوە، سەلمێندراوە كە پرۆبایۆتیك نیگەرانی و دوودڵی كەمدەكاتەوە، ئەمەش یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكان كە كاریگەرییان لەسەر تەندروستیی مێشكمان دەبێت، بەهۆی ئەوەی شیرەمەنییەكان ڕێژەیەكی بەرزی پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم-یان تیادایە و هاریكار دەبن لە گەیشتنی ئۆكسجین بە مێشك و وادەكەن توانای كاركردنمان باشبێت.

3- سەلەمون
ئەگەر لەو كەسانەیت حەزت لە خواردنە دەریاییەكانە، پێویستە سەلەمون لە ماسییە پەسەندكراوەكانت بێت، سەرەڕای ئەوەی ماسی سەلەمون ماسییەكی چەورە، بەڵام بڕێكی زۆر لە ترشی ئۆمیگای 3ی چەوری تیادایە و دەبێتەهۆی كەمكردنەوەی ناڕێكییەكانی مێشك وەك گۆشەگیری.

سەلەمون بڕێكی زۆر ڤیتامین (D)یشی تیایە، كە دەبێتەهۆی كەمبوونەوەی ڕێژەی نیگەرانی و باشكردنی تەندروستیی مێشك.

بەهەمانشێوە جۆرەكانی دیكەی ماسی ڕێژەیەكی زۆری ئۆمیگا 3یان تیادایە.

4- دانەوێلە
سۆیا و شۆفان و دانەوێڵەكانی تر، پێویستە بخورێن ئەگەر تەندروستیی مێشكت باش نەبوو، لەكاتێكدا جەستە و مێشكت كاربۆهێدرات بەكاردەهێنن بۆ بەدەستهێنانی وزە، بەشێوەیەكی گشتی كاربۆهێدراتی سادە بەكاردەبەین، ئەمەش دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەكر لە خوێندا، ئەو خۆراكانەی لە ڕیزبەندیی دانەوێلەدان كاربۆهێدراتی ئاڵۆزیان تیادایە، كە دەبێتەهۆی بەرهەمهێنانی گلۆكۆز بەشێوەیەكی لاوازتر، وەك سەرچاوەی وزەیەكی زیاتر هاوسەنگ و جێگیر.

5- زەیتی زەیتون.
سەرچاوەیەكی باوە لە سیستمی خۆراكدا، زەیتی زەیتوون ماددەی پۆلیفینۆڵ-ی تیادایە كە هاریكار دەبێت لە وەلانانی كاریگەرییەكانی پڕۆتینەكانی پەیوەندیدار بە نەخۆشیی زەهایمەر، دەشێت هاریكاریش بێت لە باشكردنی فێربوون و یادگەدا.

خۆراكەكانی دیكە:
6- ئەڤۆگادۆ

7- سپێناخ و سەوزە گەڵادارەكان

8- چەرەسات

9- قاوەی ڕەش

بابەتی پێشتر

مۆراتا لە کۆتایی وەرزدا سێ بژاردەی لەبەردەمدا دەبێت

بابەتی دواتر

چین یەك ملیۆن ژەمە ڤاكسینی كۆرۆنا دەداتە عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share