پێگەی گوگڵ هۆشداری دەداتە چەندین ملیار بەکارهێنەری پێگەکەی بۆ ئەوانەی پەڕەی “گوگڵ کرۆم” بەکاردەهێنن لەوەی لالەیەن هاککەرانەوە ڕووبەڕووی هێرش بوونەتەوە.
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، گوگڵ توانیویەتی 30 کێشەی ئەمنی لە براوسەری گوگڵ کرۆمدا دەستنیشان بکات کە حەوت لەوانە هێرشی هاککەرانی ئینتەرنێت بوون.
گوگڵ ئاشکرایکردووە، لەچەند ڕۆژی داهاتوودا چارەسەری ئەو کێشە ئەمنییانە دەکەن و گۆڕانکاریی نوێ دەکەن، کە کاریگەریی لەسەر بەکارهێنەرانی ویندۆز، ماک ئۆ ئێس و لینکس دەبێت.
گوگڵ دەڵێت، لەماوەیەکی کەمی داهاتوودا براوسەری گوگڵ کرۆم بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی نوێدەبێتەوە.