ڕاهێنەری ئینتەرمیلان: داهاتوومان بەدەست یانەی میلانەوەیە

سیمۆنی ئینزاگی، ڕاهێنەری یانەی ئینتەرمیلان پێیوایە ئێستا داهاتووی ئەوان كەوتۆتە دەست یانەی میلانی ڕكابەرییەوەیە.

پاش شكستی یانەی ئینتەرمیلان بە گۆڵێك بەرامبەر بە دوو گۆڵ، سیمۆنی ئینزاگی ڕاهێنەری ئینتەر ئاماژەی بەوەدا كە ئەوان هەوڵ دەدەن سەرجەم ئەو یارییانەی ماویانە لەخولی ئیتاڵیا بیبەنەوە.

وتیشی: كۆنتڕۆڵی یاریگا بەدەستی ئێمەوە بوو، هەلی گۆڵی زۆرمان دروستكرد، دەبوو گۆڵی زۆرترمان بكردایە.

ئینزاگی پێیوایە ئەوان كەسایەتی خۆیان لەدەستداوە لە تایمی دووەمدا بۆیە بۆلۆنیا باشتر دەركەوتووە.

ڕاهێنەرەكەی ئینتەر جەختی كردەوە لەوەی كە پێویستە سەریان بەرزبكەنەوە و سەرجەم یارییەكانی ماویانە بە بردنەوە كۆتایی پێبهێنن تا یانەی میلان لە یەكێك لە یارییەكاندا توشی شكست یان یەكسان بون دەبێت.

بابەتی پێشتر

دۆلار بەرزبووەوە و لیرەی تورکی دابەزی

بابەتی دواتر

گوگڵ کرۆم بەکارهێنەرانی لە هێرشی هاککەران ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share