(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ گوڕوتینی ڤیاڕیاڵی به‌ دوو گۆڵ کپ کرده‌وه‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی چوونی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدرا، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڤیاڕیاڵ تۆمار کرد.

له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی به‌هێزدا، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌ یاریگای “ئانفێڵد ڕۆدز” میوانداریی ڤیاڕیاڵی ئیسپانی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی “ڕێدز” کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “ڕێدز” له‌ خوله‌که‌کانی 53، 55 له‌لایه‌ن پێرڤس ئیستۆپینان (به‌‌هه‌ڵه‌)، سادیۆ مانێ-وه‌‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، ئه‌ستێره‌کانی یۆرگن کلۆپ توانیان به‌ر له‌ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ یاریگای لا سیرامیکا پێشه‌نگی بگرن، به‌وپێیه‌ی له‌ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌دا به‌هه‌ر ئه‌نجامێکی بردنه‌وه‌ و یه‌کسانبوون سه‌رکه‌وتن بۆ یاریی کۆتایی مسۆگه‌ر ده‌که‌ن.

بابەتی پێشتر

زانایان: ماكیاژ گورچیلە تووشی شێرپەنجە دەكات و جگەر لەناودەبات

بابەتی دواتر

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕوسیای لە ئەندامێتی ڕێکخراوێکی بێبەشکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share