گوندۆگان: سیاسەت کۆتاییهات، شانازی بە قەتەرەوە دەکەم

ئەستێرەی ئەڵمانی، ئیلکای گوندۆگان شانازی بە وڵاتی قەتەرەوە دەکات و دوپاتیشی دەکاتەوە، هەموو موسوڵمانان شانازییان پێوەدەکەن.

سەرەڕای ئەو ڕەخنە تووندانەی حکوومەتی ئەڵمانیا ئاراستەی قەتەری کردووە، بەتایبەت دوای قەدەغەکردنی نمایشی هاوڕەگەزخوازان لە کاتی بەڕێوەچوونی چالاکییەکانی مۆندیال، ئیلکای گۆندوگان پاڵپشتی قەتەر دەکات.

ناوەندکارەکەی مانچستەر سیتی بە “ئەتلەتیک”ی ڕاگەیاندووە، “دوای قەدەغەکردنی نمایشی هاوڕەگەزخوازان، بەشێک لە یاریزانانی ئەڵمانیا بێزاربوون لەو بڕیارە سیاسییە، بۆیە کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا و بڕیاردرا وەک تیم هەڵوێستمان هەبێت، بەڵام ئێستا پێموایە سیاسەت کۆتاییهات و بەرامبەر ئیسپانیا هەمان هەڵوێستمان نەبوو.”

هەروەها دەڵێت، “قەتەر لە ڕێکخستنی مۆندیالدا ناوازەبووە، موسوڵمانان شانازییان پێوەدەکەن، منیش لە خێزانێکی موسوڵمانم و هەمان هەڵوێستم هەیە، شانازییان پێوەدەکەم.”

بابەتی پێشتر

(فیفا) لێکۆڵینەوە لە دژی ئەڵمانیا و فەرەنسا دەکات

بابەتی دواتر

دی ماریا دانی پێدا نا: مێسی هەڵەکەی منی ڕاستکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share