(ڤیدیۆ) سیتی و چێڵسی براوەی هەفتەی (10)ی پریمەرلیگ بوون

یانەکانی مانچستەر سیتی و چێڵسی لەنێو یاریگای خۆیاندا یاریی هەفتەی دەیەمی خولی نایابی ئینگلتەرا-یان بەرامبەر ساوزهامپتن و وڵڤەرهامپتن ئەنجامدا و بردنەوەیان تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی دەیەمی خولی نایابی ئینگلتەرا “پریمەرلیگ”، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای “ئیتیحاد” میوانداریی ساوزهامپتنی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی گواردیۆلا کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “سیتیزنس” لە خولەکەکانی 20، 32، 49، 65 لەلایەن جواو کانسێلۆ، فیڵ فۆدین، ڕیاز مەحریز، ئێرلینگ هالاند تۆمارکران.

لەلایەکی دیکەوە یانەی چێڵسی بە سەرپەرشتی گراهام پۆتەر لە یاریگای “ستامفۆرد بریج” بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی بەرامبەر وڵڤەرهامپتن تۆمارکرد.

گۆڵەکانی “بلوزی لەندەن” لە خولەکەکانی 45، 54، 89 لەلایەن کای هاڤێرتز، کریستیان پولیسیچ، ئارماندۆ برۆخاوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مان سیتی بە کۆکردنەوەی 23 خاڵ بەشێوەیەکی کاتی چووە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی پریمەرلیگ، یانەی چێڵسی بە 16 خاڵەوە چووە پلەی چوارەم.

بابەتی پێشتر

بایەر لیڤەرکوزن 4-0 شالکە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو هەوڵەكانمان لە پێناو یەكخستن و یەكگرتوویی هێز و لایەنە سیاسییەكانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share