ڤیدیۆ.. ڕوسیا و ئەمریکا دوو زیندانییەکەیان دەگۆڕنەوە

پاش دانوستاندنی دوورودرێژ، ڕوسیا و ئەمریکا دوو زیندانیی یەکتری ئازاد دەکەن.

ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، زینداییەکی ئەمریکیی ئازادکردووە بەرامبەر بە زیندانییەکی دیکەی ڕووسی لە ئەمریکا و بایدنیش پێشوازیی لەم پرۆسەی گۆڕینەوەیە کردووە.

بەپێی ئاژانسی “ڕۆیتەرز”، وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا تریفۆر ڕید سەربازی پێشووی هێزی دەریایی ئەمریکای زیندانیکراو لە ڕوسیای گۆڕیوەتەوە بە کۆنستانتین یارۆشینکۆ، کە سزای 20 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردادرابوو لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، بە تۆمەتی بەقاچاخهێنانی ماددەی هۆشبەر بۆ ئەو وڵاتە.

چەندین ساڵە ڕوسیا هەوڵی وەرگرتنەوەی یارۆشینکۆ دەدات، لە بەرامبەریشدا داوای بەرپرسانی باڵای ئەمریکای ڕەتکردووەتەوە بۆ ئازادکردنی ڕید، کە ماوەی مانەوەی لە زینداندا نزیکی هەزار ڕۆژ دەبووەوە و بەپێی خێزانەکەی، بەم دواییانە باری تەندروستیشی تێکچووبوو.

ماریا زاخارۆڤا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا، لە کەناڵی تێلێگرامی تایبەت بە خۆی ڕایگەیاندووە، پاش دانوستاندنێکی درێژ، پرۆسەی گۆڕینەوەی دوو زیندانییەکە ئەنجامدراوە و هەردوو وڵات زیندانیی لای خۆیانیان ئازادکردووە.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پێشوازیی لە پرۆسەکە کرد و لای خۆیەوە گوتی، “تریڤۆر سەربازی پێشووی هێزەکانی مارێنز، لە زیندانی ڕوسیا ئازادکرا”.

بابەتی پێشتر

عەلی حەمەساڵح: مووچەی مانگی چوار ئامادەیە

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەرێك لە گیرفانی خۆی مووچەی فەرمانبەرەكانی دابەشدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share