گۆتێرێش: دەبێت دەستێوەردانی بەپەلە لە دۆخی سوداندا بکەین

ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیاریدا دەستبەجێ نوێنەری کاروباری مرۆیی لە رێکخراوەکەدا، مارتن گریفیتس، رەوانەی سودان بکات، ئەمەش لەبەر رۆشنایی ئەو دۆخە کەموێنەیەی وڵاتەکەی تێکەوتووە.

وتەبێژی گۆتێرێش ستیڤان دوگاریک رایگەیاند رووداوەکان لە سودان بە قەبارە و خێرایییەکی بێ وێنە روودەدەن”، نیگەرانیی زۆری رێکخراوەکەی دەربڕی لەو دۆخەی سودان داوای لە هەموو لایەنەکان کرد کە خەڵکی مەدەنی بپارێزن و رێگەیان پێبدەن ناوچەکانی شەڕ بەجێبهێڵن.

پێشتر ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، هێزە چەکدارەکانی سودان رێککەوتنی خۆیان بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە لەگەڵ هێزەکانی پشتیوانیی خێرا بۆ ماوەی 72 کاتژمێر راگەیاند، بۆ ئەوەی لە کۆتایی ماوەی ئاگربەستی ئێستاوە دەستپێبکات.

گۆتێرێش مەترسیی لە سەرهەڵدانی قەیرانی مرۆیی و برسێتی و ئاژاوەی گەورە لە سودان راگەیاندووە و پێویستیی دەستێوەردان و هاوکاریی وڵاتانی جیهانی خستەڕوو بۆ دەربازکردنی سودان لەو ناکۆکی و مەترسییانە.

بابەتی پێشتر

تونێلی دەربەندیخان داخرا

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی كرێكارانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share