كازمی بڕیارێكی خۆی لەبارەی دانانی قائیمقامی شەنگال هەڵوەشاندەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق پاشگەزبووەوە لە ڕاسپاردنی نەجم جبوری، پارێزگاری نەینەوا بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی قائیمقامی شەنگال و بڕیارەکەی خۆی هەڵوەشاندەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقیەكان، دوێنێ دوای ئەوەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری ڕاسپاردنی نەجم جبوری پارێزگاری نەینەوای بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی قائیمقامی شەنگالی دەركرد دواتر بڕیارەكەی هەڵوەشاندەوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، دوای ڕووداوەكانی مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 بەڕێوەبردنی قەزاكە لە لای حكومەتی عێراق بووە.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی حكومەتی هەرێم بە نووسراوێك داواكارییەكەی وەزارەتی نەوتی عێراقی ڕەتكردەوە

بابەتی دواتر

هێرشی کرایەسەر.. کۆکا کۆلا لە جەنگی ئۆکرانیادا تێوەدەگلێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share