لە هەولێر 5 کەس دەستگیرکران کە لە سلێمانییەوە دوو ئۆتۆمبیلیان بەفێڵ بردبوو

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاشكرایکرد، پێنج کەسیان دەستگیرکردووە، کە سێ کەسیان چەکدار بوون و دوو ئۆتۆمبیلیان لە سلێمانییەوە بە فێڵ بردووەتە هەولێر.

لەسەر دەستگیرکردنی ئەو کەسانە پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاندووە، ” بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی نووسراوێكی فەرمیی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر كرد، كە دوو ئۆتۆمبێل بە فڕوفێل بردراون و هێنراونەتە پارێزگای هەولێر، دەستبەجێ نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل، دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد و توانییان دەست بەسەر هەردوو ئۆتۆمبێلەكەدا بگرن و هەروەها بە تۆمەتی فڕوفێل ، پێنج تۆمەتباریان دەستگیر كرد، كە سێ لەو تۆمەتبارانە چەكدار بوو”.

پۆلیس ئاماژە بەوەدەکات، دەستگیرکراوان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخراوە و بەپێی مادەی 456 تۆمەتبارەکان راگیراون و ئۆتۆمبێلەكانیش رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەكرێنەوە، تا بدرێنەوە بە خاوەنەكانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرجەم تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای سلێمانی خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەرجەم تیمەكان و ئەمبووڵانسەكانمان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە بەمەبەستی بەهاناوەچوونی هاوڵاتییان لە هەر…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی بەربەستکردنی شەقامێکەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، لاینێکی پردی تاسڵوجە بە ئاڕاستەی بازگەکە بەربەستکراوە. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی…
Total
0
Share