ڕێكخراوی پەیامنێران هێرشکردنەسەر تیمی تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر ئیدانە دەکات

مایكی تۆڕی میدیایی ئێستا

ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان ئیدانەی هێرشكردنە سەر تیمی تۆڕی میدیایی ئێستا دەكات لە هەولێر كە لەلایەن هێزەئەمنییەكانی ئەو شارەوە كرایە سەریان.

ڕێكخراوەكە، لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئاماژەی بەوەكردووە، “دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، لەکاتی خۆپێشاندنێکی دژ بە لەشکرکێشی تورکیا لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرش و پەلاماری پەیامنێر (دیار حوسێن ) و وێنەگر (هەنگاو نینۆ) لە تیمی تۆڕی میدیایی ئێستا دەدرێت “.

لەبەشێكی دیكەی ناڕەزایەتی ڕێكخراوەكە هاتووە، “ئەم هێرشکردنە بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ بنەماکانی ئازادی کاری ڕۆژنامەنووسی یەکناگرێتەوە.”

بۆیە بەتوندی ئیدانەی ئەو جۆرە کردەوانە دەکەن و داوا لە هێزەئەمنییەکان دەکەن هێرشکردنەسەر ڕۆژنامەنووسان بووەستێنن.

بابەتی پێشتر

غازی شل هەرزاندەبێت

بابەتی دواتر

حەلبووسی دەگاتە تاران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە: نابێت لەپێناو بەرژەوەندیی چەند كەسێك پڕۆسەی چاكسازی لە هێزەكانی پێشمەرگە پەكبخرێت

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لە كۆبوونەوەی لەگەڵ لیوا روكن بەختیار ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە و ژمارەیەك لە…
Total
0
Share