زانكۆی سلێمانی سیستمێكی نوێی ئۆنلاین بۆ خوێندكارانی تازە وەرگیراو دەخاتەكار

سیستمێكی نوێ‌ بۆ خوێندكارانی تازە وەرگیراو لە كۆلیژ و بەشەكانی زانكۆی سلێمانی دەخرێتەكار و زانكۆكە دەڵێت، بەهۆیەوە رۆتیناتی مامەڵەی خوێندكاران كەمدەكرێتەوە.

زانكۆی سلێمانی ڕایگەیاند، سیستمێكی نوێی فەراهەمكردووە كە لەڕێیەوە خوێندكارانی وەرگیراو لە زانكۆ مامەڵەكانیان بۆ كۆلیژ و بەشەكان پێشكەش دەكەن.

ئاشكراشیكرد، لەپێناو کەمکردنەوەی رۆتینات و ڕێگرییە کارگێڕییەکان بۆ راییکردنی کاروباری خوێندکارانی تازە وەرگیراو، بۆ یەکەمین جار پرۆسەی تۆمارکردنی زانیاریی کەسی خوێندکاری تازە وەرگیراو دەکرێت بە ئۆنلاین‌ و بۆ ئەمساڵ دەخرێتەكار.

بەپێی ئەو پرۆسە نوێیە، چیتر خوێندکار پێویست ناکات سەردانی مەیدانیی زانکۆی سلێمانی بکات بۆ مامەڵەی زانیاریی خۆتۆمارکردن، بەڵكو لەڕێگەی وێبسایتی فەرمی تۆماری گشتیی خوێندکاران، (كلیك لێرە بكە بۆ چوونە ناو وێبسایتەكە) خوێندکار دەتوانێت بەشێوەی ئۆنلاین خۆی تۆماربکات لە رێگای کلیککردن لە بەشی (فۆڕمی زانیاریی خوێندکار).

جگە لەوەی لە وێبسایتەكەدا، خوێندکار ئاشنا دەبێت بە سەرجەم بەش و کۆلیژەکانی زانکۆی سلێمانی و ناونیشانیان. هاوكات لە بەشی پرسیار و وەڵامە باوەکان لەوێبسایتی تۆماری گشتی هاوکاریی خوێندکار دەکرێت، کە وەڵامی پرسیارەکانی وەربگرێت، بە بەردەوامی ئەپدەیت دەکرێت و وەڵامی هەموو پرسیارەکان دەدرێتەوە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی داوایەك ئاراستەی هاوڵاتییان دەكات

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد پێشوازیكرد لە شێخ ئەدھەم بارزانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share