لە هەولێر لافاو دروستبوو

لافاو چەند شەقام و گەڕەكێكی هەولێری گرتەوە و بەهۆیەوە ئاو چووە چەند ماڵێكەوە.

پەیامنێرمان لە هەولێرەوە پێی ڕاگەیاندین، بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانەی لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، لە هەولێر لافاو لە چەند شەقامێك دروستبووە و بووەتەهۆی ئاستەنگی هاتوچۆ.

وتیشی، لە شەقامی 40 مەتر نزیك لە بازاڕی لەنگە لافاو دروستبووە.

هەروەها لە گەڕەك و ناوچەكانی زیلان سیتی و شاوێس بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە ئاو چووەتە ناو چەند ماڵێكەوە و زیانی پێگەیاندوون.

 

بابەتی پێشتر

ئەفسانەی هۆڵەندا بۆ تین هاگ: هەڵەت کرد

بابەتی دواتر

ئیلۆن مەسك تویتەری كڕی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share