ئەفسانەی هۆڵەندا بۆ تین هاگ: هەڵەت کرد

ڕود گولیێت، ڕاهێنەری پێشووی یانەکانی چێڵسی و نیوکاسڵ دەڵێت، “ئێریک تین هاگ هەڵەیەکی گەورەی کرد، کاتێک قایل بووە ببێت بە ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد”.

گولیێت لەوە دەترسێت تین هاگ لە مانچستەر یونایتدی دەرفەتی پێنادرێت، لە هەمان کاتدا یاریزانە دێرینەکانی وەک گاری نیڤیڵ و ڕیۆ فێردیناند هەموو جووڵە و گۆڕانکارییەکانی لە میدیاکاندا بڵاو دەکەنەوە.

ئەفسانەکەی هۆڵەندا دەڵێت، “من پێشتر چاودێری میدیاکانی بەریتانیام کردووە و گەیشتوومەتە ئەو دەرەنجامەی کە تین هاگ دەرفەتی پێنادرێت بۆ گۆڕینی شتەکان، ئەوکاتەی لە ئینگلتەرا بووم هەستم بەوە کرد، ڕیۆ فێردیناند فشاری دروست دەکرد، لە لایەکی دیکەوە گاری نیڤیڵ هەمان شتی دەکرد.”

گولیێت زیاتر دەدوێت و دەڵێت، “دەزانن هەڵەی یونایتد چی بوو؟ کاتێک مان سیتی و لیڤەرپوڵ گۆڕانکارییان لە شێوازی یاریکردنیاندا کرد بۆ شێوازێکی زۆر هێرشبەرانە، یونایتد بەرەو بەرگریکردن ڕۆیشت، من هیوادارم تین هاگ لە یونایتد سەرکەوتوو بێت، بەڵام ترسیشم لەوەیە پرۆژەکە قورس بێت بۆ ئەو.”

بابەتی پێشتر

بە كاتیۆشا هێرشكرایەسەر سەربازگەی تاجی

بابەتی دواتر

لە هەولێر لافاو دروستبوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ریاڵ مەدرید دەربارەی مباپێ بێدەنگە

رۆژنامەیەكی فەرەنسی نهێنیی بێدەنگبوونی ریاڵ مەدرید سەبارەت بە گرێبەستی كیلیان مباپێ-ی ئەستێرەی پاریس سان جێرمان ئاشكرادەكات. گرێبەستی مباپێ…
Total
0
Share