لەلایەن دوو چەكدارەوە كە گومان دەكرێت داعش بن شوانكارێكی كورد لە سنووری گەرمیان ڕفێدرا.
پەیامنێرمان لە گەرمیان پێی ڕاگەیاندین، كاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی دووڕاجی شوانكارێكی كورد لەلایەن دوو چەكداری داعشەوە ڕفێندراوە و تائێستا چارەنووسی نادیارە.
وتیشی، “ڕووداوەكە لەكاتێكدا بووە كە شوانكارەكە سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەكەی بووە” و داعشەكان بە ماتۆڕسكیل بردوویانە.
گوندی دووراجی دەكەوێتە سنوری ناحیەی زنانە لە ناوچەی داودەی گەرمیان.
ڕفاندنی ئەو شوانكارە لەكاتێكدایە دوو ڕۆژ لەمەوپێش شوانكارێك دیكە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە بە 25 هەزار دۆلار (دوو دەفتەر و نیو) ئازادكرا.